کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رێوڕەسمی ساڵیادی شەهیدكرانی دكتور قاسملوو لەناوەندی ١ی كوردستان بەڕێوە چوو

14:49 - 24 پووشپەڕ 2713

كوردستان میدیا: لەناوەندی ١ی كوردستان مەڕاسمی ٢٢ی پووشپەڕ، ٢٤مین ساڵڤەگەڕی شەهیدكرانی دكتور قاسملوو و هاوڕێیانی لەوییەن، بەڕێوە چوو.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، ئەو مەڕاسمە رۆژی یەكشەممە رێكەوتی ٢٣ی پووشپەڕ بەئامادە بوونی پێشمەرگە و بنەماڵە و ژمارەیەك لەئەندامانی كەمپی كاوە، بەڕێوە چوو و رێوڕەسمەكە بە خوێندنەوەی سروودی ئەی رەقیب و راگرتنی خولەكێك بێدەنگی بۆ رێز گرتن لەگیانی شەهیدان دەستی پێكرد.

پاشان پەیامی ناوەندی ١ی كوردستان لەلایەن تاهیر كەسیلی ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی حیزبی دێمۆكرات و بەرپرسی ناوەندەوە پێشكەش كرا.

هەروەها پەیامی هاوبەشی كۆمیتەكانی ژنان و لاوان لەناوەندی ١ی كوردستان لەلایەن فەریدە محەممەدزادەوە خوێندرایەوە.

لەدرێژەی رێوڕەسمەكەدا چەندین سروود لەلایەن كۆڕی هونەری حیزبی دێمۆكراتەوە پێشكەش بە ئامادەبوان كرا.

لەبڕگەكانی تری رێوڕەسمەكەدا ژمارەیەك پەخشان و شێعر لەلایەن بەڕێزان فاخر مەولوودی، عوسمان كەریمی، حوسێن ستەمدیدە، زریوە خاكی و هانا موردا وەیسییەوە خوێندرانەوە و هەروەها گرووپی سروودی منداڵانی ناوەندی ١ی كوردستان، سروودێكیان بەو بۆنەیەوە پێشكەش كرد.

پێدانی لەوحی رێزلێنان و خەڵات كردنی سەركەوتوانی فێستیڤاڵی دكتور قاسملوو، بڕگەیەكی دیكەی رێوڕەسمەكە بوو.