" />

  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٢ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٠١ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی  

فیلمی وەرزی كەرگەدەن و ١١١ كچ لەفێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی وڵاتی چێك نمایش كران

زایینی: ١٥-٠٧-٢٠١٣ - هەتاوی: ١٣٩٢/٠٤/٢٤ - ١٠:١٦ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
فیلمی وەرزی كەرگەدەن  و ١١١ كچ لەفێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی وڵاتی چێك نمایش كران
كوردستان میدیا: فیلمی سینەمایی "وەرزی كەرگەدەن" لەدەرهێنانی بەهمەن قوبادی و فیلمی سینەمایی "١١١ كچ" لەدەرهێنانی ناهید قوبادی و بیژەن زەمانپیرا لەفێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "كارلۆڤی ڤار" لە چێك نمایش كران.



بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەماڵپەڕی كوردستان میدیا، فیلمی سینەمایی "وەرزی گەركەدەن" لەدەرهێنانی بەهمەن قوبادی سینەماكاری كورد لەنوێترین بەشداریی نێونەتەوەیی خۆیدا بە نوێنەرایەتیی لەهەرێمی كوردستان لە میانەی چل و هەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شاری كارلۆڤی ڤاری وڵاتی كۆماری چێك نمایش كرا.



لەلایەكی دیكەوە فیلمی سینەمایی "١١١ كچ" لەدەرهێنانی هاوبەشی سینەماكارانی كورد ناهید قوبادی و بیژەن زەمانپیرا هەر لەو بەشەی چل و هەشتەمین خولی فێستیڤاڵەكەدا لە سێ سانسی جیاوازدا لەسینەما ئێسپەك دۆڕلیانسی شاری كارلۆڤی ڤاری نمایش كرا.



فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی كارلۆڤی ڤاری گرینگترین فێستیڤاڵی رۆژهەڵاتی ئورووپایە و یەكێكە لە گرینگترین فێستیڤاڵەكانی سینەمای دنیا.


وەرزی كەرگەدەن لە دوایین بەشداریی نێونەتەوەیی خۆیدا بە نوێنەرایەتیی لەهەرێمی كوردستان لە بەشی "پانۆڕامای" یازدەیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی برۆكسێل لە وڵاتی بلژیك نمایش كرابوو.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ بوومەلەرزەی سیاسی
ــ لە خەبات دژ بە ئەپارتایدەوە بۆ ڕاسان
ــ ئەمن چی بكەم، خۆتان دروستی بكەنەوە
ــ دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند سەرنجێک