کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

راپۆرت/ رێزگرتنی خەڵكی كوردستان لەدكتور قاسملوو لەساڵیادی شەهیدكرانیدا

22:21 - 24 پووشپەڕ 2713

كوردستان میدیا: ئەندامان ‌و لایەنگرانی حیزبی دێمۆكرات بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ بە نووسینی دروشم ‌و بڵاوكردنەوەی تراكت ‌و پوستێری تایبەت چالاكیان بەڕێوە برد

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، لەشارەكانی ورمێ‌، كرماشان، سنە، مەریوان و شنۆ هاووڵاتیان وێنە و تراكتی تایبەت بە ٢٢‌ی پووشپەڕییان بڵاو كردۆتەوە.


ئەو شوێنانەی كە كار‌و چالاكیی تەبلیغی تێیدا بەڕێوەچووە بریتین لە:

كرماشان

مەحەلەی ئیسلامییە، ٤٠ میتری، مەیدانی ئیمام حوسێن، كەسرا و فردۆسی ئەو شوێنانە بوون كە تراكتی لێ‌بڵاو كراوەتەوە و دروشمی لێ‌نووسراوە.

سنە
شەهرەكی ٥ی ئازەر، حاجی ئاوای ژوروو ‌و خواروو، چوار رای سەفەری، شەقامی سەفەری، مەردۆخ، ئاغازەمان، چوارباغ، گوڵستان، تەپەی بەهارمەست، نەمەكی، عەباس ئاوا، كانی كووزەڵە، ١١میتری.
هەروەها ئەندامانی حیزبی دێمۆكرات لەناوچەی ژاوەرۆی سنە لەگوندی تەنگیسەر لە كۆڵانی مزگەوتی جامێعە كتێب خانە، دێهیاری، موخابرات، بێهداشت، شیركەتی گاز ‌و هەروەها لەسەر دەكەڵی تلەویزیۆنی ئەو ئاواییە ٢ ئاڵای كوردستان و رەنگ شینیان هەڵكردبوو.

مەریوان
تەرخان ئاوا، بەهاران، جەنگەڵبانی، كورەی موسوی، دینار فرۆشەكان، شەقامی جمهووری، دەبیرستانی كچانەی شاهید، دەبیرستانی كەوسەر، بازای عێراقییەكان، ئامووزش و پەروەرش، دەورووبەری ئیتلاعات و نەخۆشخانەی كۆن، بازاری هەوارمییەكان، تەكیە، چوارباخ، ئستادیۆم، بێسارانی، سەردۆشییەكان، پاركی میللەت، نەخۆشخانەی تازە، بەهارانی ١ و ٢ و ٣، چوار رێیانی بایەوە، شەقامی دكتور قاسملوو، مەیدانی بابا رەشید، لەیلاخییەكان و هەروەها لەئاوایەكانی سەیفی خواروو و سەروو، تازاوا و حەسەن ئاواش چالاكیی بەڕێوە چووە.

ورمێ‌
بەشێكی بەرچاو لەدانیشتوانی گەڕەكەكانی تەرزیلوو، ئیسلام ئاباد، دزەی سیاوش، كوشتارگا، شارەكی ئیسار و گوڵشەهر بەرەو پیری بانگەوازی حیزبی دێمۆكراتەوە هاتوون و لەشەوی ٢٢ی پووشپەڕدا چرای ماڵەكانیان كوژاندبووە، هەروەها خەڵكی ناوچەی گەلی قاسملوو و مەگەوەڕیش بۆ ماوەی سێ‌خولەك چرای ماڵەكانیان كوژاندبووە و خەڵكی ناوچەی مەڕگەوەڕ جلی كوردی رەنگ شینیان لەبەر كردبوو.

شنۆ
خەڵكی شاری شنۆش لە رۆژی ٢٢‌ی پووشپەڕدا بەردەوام خەرێكی بەڕێوەبردنی چالاكیی بوون و لایەنگرانی حیزبی دێمۆكرات شاری شنۆیان بە پوستێر رازاندبۆوە و هەروەها جلوبەرگی رەگی شینیان لەبەر كربوو.

بەشێكی بەرچاویش لەئاواییەكانی سەر بەشنۆ لە شەوی ٢٢ی پووشپەڕدا بۆ ماوەی سێ‌خولەك چرای ماڵەكانیان كوژاندبۆوە.