کوردستان میدیا: هێزەکانی رێژیمی سوورییه ماوەی ٢ رۆژە شاری حومس تۆپباران دهکات و ههتا ئێستاش ئهو تۆپباران بەردەوامە.
بەپێی راپۆرتی هێزە ئوپۆزسیۆنەکانی رێژیمی بەشار ئەسەد، ئەرتشی بەشار ئەسەد ماوەی ٢ رۆژە لە تۆپباران کردنی شاری حومسدا بەردەوامە.
تۆپبارانی شاری حومس لە کاتێکدا روو دەدات کە رێژیمی بەشار ئەسەد رایگەیاندبوو خەڵکی شاری حومس زیاترین رێژەی بەشدارییان لە هەڵبژاردنەکاندا هەبووە.
تۆپبارانی شاری حومس لەلایەن هێزەکانی رێژیمی بەشار ئەسەدەوە لە کاتێکدا ئەنجام دەدرێت کە ١١ چاودێری نێودهوڵەتی لەمەڕ جێبەجێ کردنی گەڵاڵەی ئاگربەست لەو شارە دان.
لە رۆژی رابردووشدا لە شاری دهرعا بۆمبێک بەسەر یەکە سەربازییەکانی ئەرتش سووریە کە ئەرکی پاسەوانیی چاودێران دەکا، تەقیوەتەوە و لە ئاکامدا لانیکەم ٦ سەربازی ئەرتشی سووریە بریندار بوون.
هێزە دژبەرەکانی رێژیمی سووریە رایانگەیاندووە کە دەسەڵاتی دیمەشق لەم تەقینەوەدا بەرپرسیارە و دەیهەوێت بەم شێوە چاودێرە نێودەوڵەتییەکان ناچار بە جێهێشتنی ئەو وڵاتە بکات.
بڕیارە کووفی عەنان لەم رۆژانەی دواییدا سەردانی سووریە بکات و دوایین دەرفەت بە کۆتایی هێنان بە توندتیژییەکان، بە رێژیمی سووریە بدات.