کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فیلمی \"دوایین زستان\" خەڵاتی نێودەوڵەتیی لە ئەرمەنێستان بەدەست هێنا

16:09 - 25 پووشپەڕ 2713

كوردستان میدیا: فیلمی سینەمایی دوایین زستان لەدەرهێنانی سالم سەڵەواتی سینەماكاری كورد، لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی زێڕین لەئەرمەنێستان نمایش كرا و توانی خەڵاتی ئەو فێستیڤاڵە مسۆگەر بكات.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵی پەیامنێر، فێستیڤاڵی فیلمی زێڕینی ئەرمەنێستان بە بەشداری بەرهەمی سینەماكارانی وڵاتانی جۆراوجۆر لەرێكەوتی ١٥ی پووشپەڕەوە دەستی پێكردوو و بۆ ماوەی یەك حەفتە بەردەوام بوو.
رێوڕەسمی كۆتایی ئەو فێستیڤاڵە لە شاری ئەیرەوان، پایتەختی وڵاتی ئەرمەنێستان بەڕێوەچوو و لە چەندین بەشی جۆراجۆردا خەڵاتەكان بە براوەكانی كورتە فیلم، فیلمی دیكیۆمێنتاری و فیلمی سینەمایی بەخشرا.
فیلمی دوایین زستان ماوەكەی ٧٥ خولەكە و بەسیستمی ئێچ دی لەلایەن كۆمپانیای ستاك فیلمەوە تۆمار كراوە و سالم سەڵەواتیش دەرهێنەرەكەیەتی.

سالم سەڵەواتی لەدایكبوی شاری سنەیە و كاری فۆتۆگرافێر و دەرهێنەری سینەماییە و وەك وێنەگری سینەمایی زیاتر لە ٣٠فیلمی كورت ‌و ٥ فیلمی درێژی وێنە گرتووە.