کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

واژۆ لەسەر گرێبەستی سپیی کرێکاران، ئەمنیەتی کاری کرێکارانی خستۆتە مەترسییەوە

17:40 - 21 بانەمەڕ 2712

کوردستان میدیا: گرێبەستی لەسەدا ٥٥ی کرێکارانی ئێران بە واژۆی گرێبەستی سپی دەبەسرێت و ئەمەش ئەمنیەتی کارەکەیان دەخاتە مەترسییەوە.


بەگوێرەی راپۆرتی هەواڵدەریی ئیلنا، جێگری بەرپرسی ئەنجومەنی سینفیی کرێکارانی ئێران، رایگەیاند: زیاتر لە ٥٥%ی تێکڕای گرێبەستی نێوان کرێکاران و خاوەن کارەکان، بە واژۆی گرێبەستی سپی دەبەسرێت.
عەلی دێهقان‌کیا، ئەندامی هەیئەتی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنەکانی پارێزگای تاران، گوتووتی: پەرەسەندنی گرێبەستەکان بە واژۆی گرێبەستی سپییەوە لە نووسینگە ئابوورییەکان، دەرخەی بێ‌بایەخ بوونی گرێبەستی کار و نەبوونی ئەمنیەتی کاریی کرێکارانە.
هەروەها ناوبراو خوازیاری بەستنی گرێبەستی فەرمی لەگەڵ کرێکارانە، هەتا بەو شێوەیە ئەمنیەتی کارییان روو لە زێدە بوون بکات.