" />

  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٤ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٠٣ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی  

سینەماكارێكی لوڕ خەڵاتێكی نێودەوڵەتیی لەوڵاتی ئەفریقا بەدەست هێنا

زایینی: ١٧-٠٧-٢٠١٣ - هەتاوی: ١٣٩٢/٠٤/٢٦ - ١٠:٣١ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
سینەماكارێكی لوڕ خەڵاتێكی نێودەوڵەتیی لەوڵاتی ئەفریقا بەدەست هێنا
كوردستان میدیا: فیلمی سینەمایی "گوڵچێهرە" لەدەرهێنانی وەحید مووساییان سینەماكاری لوڕستانی، خەڵاتی كەشتی زێڕینی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی زەنگباری بەدەستهێنا.


ئاژانسی هەواڵی پەیامنێر بڵاوی كردەوە، فیلمی سینەمایی "گوڵچێهرە" لەدەرهێنانی سینەماكاری لوڕستانی وەحید مووساییان و لە وێنەگرتنی سینەماكاری كورد هوومەن بێهمەنێش، لە بەشی پێشبڕكێی سەرەكیی ١٦ـەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی زەنگبار لە وڵاتی ئەفریقا نمایش كرا.


ئەو فیلمە لەلایەن ئەندامانی لێژنەی فێستیڤاڵەكەوە خەڵاتی سەرەكیی كەشتی زێڕینی باشترین فیلمی پێشكەش كرا.


فیلمی سینەمایی "گوڵچێهرە" هەتا ئێستا لە چەندین فێستیڤاڵی ناوخۆیی و دەرەوەی ئێران پێشكەش كراوە و چەندین خەڵاتی گرینگیشی بەدەستهێناوە.


ئەم فیلمە لەدوایین بەشداریی نێونەتەوەیی خۆیدا لەبەشی پێشبڕكێی نێودەوڵەتی ٤٥مین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی هۆستێن لە ویلایەتی تێگزاسی ئەمریكا نمایش كرا و لەلایەن ئەندامانی لێژنەی داوەرانی ئەم فێستیڤاڵەوە خەڵاتی "رێمی پلاتینی" پێ بەخشرا.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ بوومەلەرزەی سیاسی
ــ لە خەبات دژ بە ئەپارتایدەوە بۆ ڕاسان
ــ ئەمن چی بكەم، خۆتان دروستی بكەنەوە
ــ دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند سەرنجێک