کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایك و كوڕێكی ئەندامی حیزبی دێمۆكرات بە هۆی رووداوی هاتووچۆوە گیانیان لەدەستدا

22:02 - 26 پووشپەڕ 2713

كوردستان میدیا: بنەماڵەیەكی دانیشتووی شاری هەڵەبجە و ئەندامی حیزبی دێمۆكرات تووشی رووداوی هاتووچۆ بوونە و لەئەنجامدا دایك و كوڕێكی ئەو بنەماڵەیە گیانیان لەدەست داوە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، رۆژی سێ‌‌شەممە رێكەوتی ٢٥‌ی پووشپەڕ لە ئەنجامی رووداوی هاتووچۆ بنەماڵەیەكی حیزبی كە دانیشتووی هەڵەبجەی شەهیدان بوون دوو كەسیان گیانی لەدەست داوە و سێ‌دیكەشیان بریندارن.

منیرە مورادیان لەدایك بووی ساڵی ١٣٤٠ و لەئاوایی تەنگیسەری شاری سنە چاوی بەدونیا هەڵێناوە و هاوكاتیش خوشكی شەهید بەختیار مورادیە هاوڕی لەگەڵ كوڕەكەی بە ناوی هەڵگورد قوربانی تەمەن ١٧ساڵ و ئەندامی یەكیەتی لاوانی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران گیانیان لەدەست داوە.
ئەو بنەماڵەیە سەرەڕای دەست كورتی و نەداری بە بەردەوامی ئەركە حیزبییەكانیان راپەڕاندووە و لەسنووری هەڵەبجە ئەو كارانەی كە لەلایەن ئورگانەكانی حیزبییەوە پێیان ئەسپێردراوە بەباشی بەڕێوەیان بردووە.
شاندێكی حیزبی دێمۆكرات لەپێوەندییەكانی سلێمانی لەپرسەی سەرەخۆشی و بەخاك سپاردنی ئەو دوو هاووڵاتییەدا بەشدار بوو.
حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران وێڕای دەربڕینی هاوخەمی سەرەخۆشی لەبنەماڵەی مورادیان دەكات و خۆی بەشەریكی خەمیان دەزانێت.


رۆحیان شاد