کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

كۆچی دوایی دایكی دوو شەهیدی رێگای رزگاریی كوردستان لەناوچەی ژاوەرۆی سنە

22:23 - 26 پووشپەڕ 2713

كوردستان میدیا: دایكی شەهیدان ئیسماعیل ئەحمەدی و موراد منبەری لەناوچەی ژاوەرۆی سنە بە هۆی نەخۆشی كۆچی دواییان كرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، چەند رۆژ لەمەوبەر ئایشێ‌ ئەحمەدی خەڵكی ئاوایی هۆیەی سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە بەهۆی نەخۆشی كۆچی دوایی كرد.

دایە ئایشێ‌ دایكی شەهید ئیسماعیل ئەحمەدی(ئیسماعیل چاو شین) بوو.

5515.jpg
ئایشێ‌ ئەحمەدی


لەلایەكی دیكەوە رۆژی سێ‌ شەممە رێكەوتی٢٥ی پووشپەڕ دایە شەریفە منبەری دایكی شەهید ئازاد منبەری لە گوندی نییەر بەهۆی نەخۆشی كۆچی دوایی كرد.
دایە شەریفە لە بنەماڵەیەكی شەهید پەروەر ‌و نیشتمانپەروەردا دەژیا و دوو برای بەناوەكانی شەهید عەلی نەقی ‌و شەهید جەعفەر منبەری ‌و٥ئامۆزا‌و ٢برازای لەریزەكانی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێراندا شەهید بوون.

دایە شەریفە لەناو خەڵكی ناوچەكە رێزێكی تایبەتی هەبوو و خەڵكی بەچاوی رێزەوە دەیڕوانییە ئەو ژنە تێكۆشەرە.

حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران وێڕای دەربڕینی هاوخەمی سەرەخۆشی لەبنەماڵەی ئەحمەدی و منبەری دەكات.

رۆحیان شاد