كوردستان میدیا: عەلی مورادی ناسراو بە عەلی رەعنا نەرگەسڵە باوكی شەهید عەبدوڵڵا مورادی بەهۆی نەخۆشی لەشاری دیواندەرە كۆچی دوایی كرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، عەلی مورادی خەڵكی شاری دیواندەرە، یەكێك لەدڵسۆزانی حیزبی دێمۆكرات بوو و ماڵەكەی جێگای حەوانەوەی پێشمەرگەكانی حیزبی دێمۆكرات بووە.
كاك عەلی هەر چەند لەلایەن هێزەكانی رێژیمەوە زۆر ئازار و ئەزیەت دەدرا، بەڵام بەهۆی ورەی پۆڵاینی هیچ كات لە رێبازەكەی دڵسارد نەبۆوە.
شەهید عەبدوڵڵا ئەندامی حیزبی دێمۆكرات بوو و ساڵی ١٣٧٦ی هەتاوی لەلایەن هێزەكانی رێژیمەوە دەسبەسەر كرا و لەزیندانی ناوەندی سنە ئێعدام كرا.
حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران پرسە و سەرەخۆشی خۆی لەبنەماڵەی مورادی دەكات و خۆی بەشەریكی خەمیان دەزانێت.
رۆحی شاد