کوردستان میدیا: دایکی دوو شەهیدی رێگای رزگاریی کوردستان لە ناوچەی ورمێ، لە تەمەنی ٨٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی چوارشه‌ممه رێکه‌وتی ٢٠ی بانه‌مه‌ڕی ١٣٩١ی هەتاوی، دایه ئاسمین ئه‌مینی کچی حه‌سه‌ن خه‌ڵکی دزه‌ی سیاووشی سه‌ر به شاری ورمێ و دایکی شه‌هیدان جەمشید و تاهیر ئه‌سه‌دی، له ته‌مه‌نی ٨٠ساڵیدا به هۆی پیری و نه‌خۆشی له شاری ورمێ کۆچی دوایی کرد.
شه‌هید جەمشید ئه‌سه‌دی یه‌کێک له فه‌رمانده‌رانی ئه‌و کاتی هێزی شه‌هید نحۆ بوو که‌له ناوچه‌ی ورمێ به‌رپرسایه‌تی زۆر شه‌ڕی به ناوبانگی له ئه‌ستوو بووه و له زۆر شه‌ڕدا به‌شداری چالاکانه و قارامانانه‌ی کردووه. له شه‌ڕه‌کانی ناوچه‌ی ته‌رگه‌وه‌ڕ و مه‌رگه‌وه‌ڕ و هه‌روه‌ها ناوچه‌ی کناربەڕۆژی سه‌ر به شاری ورمێ و گرتنی پاسگاکانی رێژیم له گوندی قڕنێسه‌دا به‌شداریی کردووه.
دایه ئاسمین هەتا دوایین ساته‌کانی ژیانی هه‌میشه ئه‌ڤینداری رێبازی پێشمه‌رگه بوو و ئاواتی هه‌ره گه‌وره‌ی رزگاری گه‌ل و نیشتمانەکەی بوو.
حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران به بۆنه‌ی کۆچی دوایی دایه ئاسمین ئه‌مینی سه‌ره‌خۆشی گه‌رمی خۆی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه و که‌س و کاری ناوبراو ده‌کات و خۆی به شه‌ریک و به‌شداری خه‌میان ده‌زانێت.
رۆحی شاد