کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سیاسەت لە باشووری کوردوستان لە نێوان زیاتر لە ٢ دەیەدا!! (حەسەن پاڵانی)

17:37 - 30 پووشپەڕ 2713

حەسەن پاڵانی

ئەگەربە شێوەیەکی بابەتی و زانستی باس لە سیاسەتی کوردی لە باشووری کوردستان بکەین، دەبیینین هەموو ئەو ڕێچکەو پێوەرە ئەخلاقی و داهێنانە، کە پێویستە لە سیاسەتدا پەیرەو بکرێت، لە ماوەی ئازادی و خۆبەرێوەبەرێکی نیمچە ئازادی هەریمی کوردستان، ئایا لە بەرچاوگیراوە یان نە؟ زیاتر لە دوو دەیە تێدەپەرێ هەرج ومەرجێکی سیاسی لە سیماو رەفتار وگفتاری راگەیەنە گەشتی و سیاسیەکانی کوردستاندا لە گۆڕێدایە. هەم سیاسیەکانی حیزبی و هەم کەسانی نوخبە وسیاسی و سەر بەخۆ وە هەم تێکڕای ئەو کەسانەی کە لە مەجال و کاری سیاسی کاردەکەن، نەیان توانیوە، کەشێکی هەنووکە لەبار بۆ کۆمەڵانی خەڵکی خۆیان بە خولقێنن، تا لەودا زیاتر لە حیزبەکان نزیک ببنەوەو ئاشتەوایەکی سیاسی ، مەبدەئی ، ئەخلاقی و کۆمەڵایەتی لە نێوان خەڵک و حیزب بێتەگۆرێ. تا خەڵک لەوێدا حیزبی جێگای بیرو باوەری خۆی وەک مەرجعێکی بریاردانی مافخوازی و جێگای بریاری خۆیان چاولێبکەن. پەیروکردنی کلتووری خۆبەزلزانی و خەڵک بەکەم زانی یەکێکە لە ئە و دەردوو پەتاییەی کە سەرتاپای جەستەی کۆمەڵگای تەنیوەو بووەتە مۆتەکەیەکی سامناک بە سەر، سەری خەڵک و چۆنیەتی فۆرم و بیچمی حیزبی و وە تا دوائاخر کۆمەڵانی خەڵکی ئەو دەڤەرە.

کلتووری سیاسی لە کاتێکدا دەتوانێ خاوەن کلتورێکی ڕەسەنی خۆی بێت، وە رێچکەی ئاسایی خۆی بپێوێ ، پێش لە هەر شتێک خاوەن رووئیایەکی تەواو دیموکراسی بێت وەباوەری بە هە موو ئەو بنەما فکری و پرنسیپە گشتیانە هەبێت کە وەک کۆڵەکەیەکی تعاموول کردن و دەستاو دەست کردنی ژیانی سیاسی و موومارسەکردنی ململانەیەکی ئازاد، بۆ بەدەستەوە گرتنی دەسەڵات بێتەگۆڕی. حیزب و دەسەڵات تاکاتێک کلتووری خۆسەپاندن و کلتووری خۆ بە مووقەدەس زانیین وەک پێوەرێکی یەک لاکەرەوە و لە وێوە سەیری خۆی بکات، ناتوای ئەو کەلێن و مەودایانە کە لە نێوان خەڵک و دەسەڵاتدا هەیە پڕبکاتەوە.

حیزب و خەڵک وەک ئاوێتەیەکی رۆحی وان، هەر کاتێک ئەو ئاوێتەیە لە شکڵ وشووباهەت و فۆرمی خۆی لایدا تووشی دابرانێکی قورس دەبێت و کات و زەمەنی خۆی پێویستە، تابگەرێتەوە سەر سکەی خۆی، یان هەندێک جار پشتی لەژێر کاریگەریەکانی ئە و دابرانەدا دەچەمێت و دەبێتە حیزبێکی تەنها بە ناو مانەوە، کە نەتوانێ هیچ کاریگەیەکی هەبێت لە هیچ ئاستێکی بریاردانی، بریاری سیاسی و هەموو کایەکانی تر.

ئەوەش بەنۆبەی خۆی دەگەرێتەوە، بۆ پەیرو نەکردن و ڕەچاونە کردنی، هێندێک بنەمای زانستی و میتودی لێکۆلینەوەی لۆژیکی کە لە هاوسەنگ کردن و ڕاگرتنی بنەما سیاسی و کۆمەڵایەتیەکاندا دەوری خۆی دەبینێت. هێزو رێکخراوە کانی باشووری کوردستان و کۆمەڵە مەدەنیەکانی گۆرەپانی خەباتی سیاسی ومەدەنی هەریم و لە گەڵ هە موو ئەو ناوەندانە چ وەک شەرۆڤەکار! چ وەک توویژەر! کاردەکەن، نەیان توانیوە لە پێشکەش کردن و ڕاڤەکردنی میتودێکی زانستی سیاسی کە کەڵکی توێژینەوەی هەبێت لە سەر ئاستی تێزی جۆربە جۆری زانستی سیاسی سەرکەوتووبن و ئەو توێژینەوانە لە ستراتیژیەتی کاری کوورت ماوە و درێژ ماوەدا کەڵکی خۆی هەبێت، هەم بۆ حیزبەکان و هەم بۆ تووێژینەوەی ئاکادیمی لە ئاستە جیا جیاکانی پێگەیاندن و بارهێناندا کەڵکی پێویستی هەبێت.

بۆ ئەوەی دەست ئاوەڵاییەک لە مەجالی کاری سیاسی و لە گرەوی کاری تاک ڕەوی و تاک حیزبی و بە گشتی سیاسەت بە واتەی مومکین بوون لە هەناوی ئەیمەنەو هێژموونی تاک و رێکخراو بێتە دەر، پیویستی بە وە دەبێت کە داڕشتنی سیاسەتی نەتەوەی و ئامانجە نەتەوەیەکان بە دوور بێت لە تاکتیک و بەرنامە و پرۆژەکانی پیداوستی ژیانی کۆمەڵانی خەڵک کەوەک نان و ئاو پێوستن بۆ مرۆڤ و مرۆڤایەتی بە گشتی .

لیرەدا مەبەستم ئەوەیە ئاماژەیەکم لە سیاسەت لە هەریمی کوردستان هەبێت، کە بە پێچەوانەی نۆرم و فۆرمی سیاسی خۆی بە هێندیک ڕەوتی قەتیسماوی خۆی تێدەپەرێ، کە نا خوانی و پارادۆکسێکی بەهێزی هەیە لە گەڵ سەبکە باوەکانی دونیای توێژینەوەو میتودی سیاسەت کردن. سیاسەتی دونیای هەریمی کوردستان سیاسەتێکی وەستاوە، تا ئەوەی لە حاڵی جەمووجۆلیکی بەردەوام بێت، بۆ شێوندۆزی میتودو ساختارێکی دارێژراوی بابەتی و زانستی. هەریمی کوردستان تا ئێستاش خاوەن ناوەندێکی توویژینەوەی نەتەوەیی نیە کە بتوانێ تووێژینەوەکانی لە ئاستی جۆر بەجۆردا پراکتیزە بکات و دەستەواژە و چەمکە سیاسیە نێوکانی پێناسەیەکی بابەتی و شیکاریانەی بۆ بدۆزێتەوە.

ناوەڕۆکی ئەم بابەتە را و تێبینی نووسەرە و ماڵپەڕی کوردستان میدیا لێی بەرپرسیار نیە