کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دوو تەقینەوەی بەهێز لە سووریە ٥٥ کوژراو و ٣٧٢ برینداری لێکەوتەوە

00:14 - 22 بانەمەڕ 2712

کوردستان میدیا: دوو تەقینەوەی بەهێزە گەڕەکی ئەلقەزاری دیمەشقیان هەژاند و لە ئاکامدا زیاتر لە ٤٢٠ کەس بوون بە قوربانی.


بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی ئەلعەرەبییە، رێکەوتی ٢١ی بانەمەڕی ١٣٩١ی هەتاوی، ٢ تەقینەوەی گەورە ناوچەی ئەلقەزاری دیمەشقیان هەژاند و لە ئاکامدا ٥٥ کەس کوژراو و زیاتر لە ٣٧٢ برینداری لێکەوتەوە.
رابێرت موود، بەرپرسی چاودێرە نێودەلەتییەکان سەردانی شوێنی ئەو دوو تەقینەوەی کردووە و روودانی ئەو تەقینەوانەی لەمەڕ ئاسایش و سەقامگیری سووریەی بە نەرێنی وەسف کردووە.
دژبەرانی رێژیمی سووریە تەقینەوەکانی ئەمڕۆی پێنج‌شەممەی سووریەیان لە ئەستۆی رێژیمی بەشار ئەسەد داناوە.
چالاکێکی سیاسیی سووریە، رووسیە و چین لە روودان و درێژەی جینایەتەکانی سووریە بە بەرپرسیار دەزانێت.
هەروەها ئەندامێکی ئەنجومەنی نیشتمانیی سووریە ئەو دوو تەقینەوە، بە دژکردەوەی سووریە لەهەمبەر دەربڕینەکانی ئەم دواییانەی سووریە لە قەڵەم دەدات. لەلایەکی دیکەوە تەلەفزیۆنی فەرمیی سووریە تەقینەوەکان لە ئەستۆی تیرۆریستانی داناوە.