• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢١ی فێڤریەی ٢٠١٨ی زایینی - ٠٢ی رەشەمەی ١٣٩٦ی هەتاوی  

ئێرانی ناوکی و کاریگەرییەکانی لە ناوچەکەدا

زایینی: ١٤-٠٣-٢٠١٢ - هەتاوی: ١٣٩٠/١٢/٢٤ - ٢١:٥٩ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
ئێرانی ناوکی و کاریگەرییەکانی لە ناوچەکەدا
وەرگێڕان: رێبوار فانی
وەرگێڕان بۆ کوردی: فاتێح ساڵحی


ئەگەری زۆری هەیە قوربانییانی سەرەکیی راستەقینەی پێوەندیدار بە ئێرانی تەیار بە چەکی ناوکی، وڵاتانی ئامریکا و ئیسراییل نەبن. بەڵکوو ئەم گرفتە زیاتر بۆ وڵاتانی قەراخی کەنداوی فارس جێگەی سەرنجە. وڵاتانێک کە لە ململانێی هەوڵێکی بێ‏وچان و دژواردان بە مەبەستی پێکهێنانی قەڵغانێک لە بەرامبەر هەڕەشە ناوکییەکانی کۆماری ئیسلامیدا وا دێتە بەرچاو کە هەنووکە لە قۆناغە سەرەتاییەکانی ئەم رێگەیەدان.

عەرەبستانی سعوودی لە ئێستادا بە شێوەیەکی جیددی نەیتوانیوە هەڵوێستی راستەقینەی خۆی لە پێوەندی لەگەڵ چییەتی و ئامانجە کۆتاییەکانی پڕۆاگرامە ناوکییەکانی ئێران کە بابەتی سەرزاری کۆڕ و کۆبوونەوە نێونەتەوەییەکانە دەرببڕێ و لە لایەکی دیکەشەوە هێشتا توانا و ئامادەیی رێبەریکردنی هێرشێکی سەربازی بۆ سەر ئێران لە خۆیدا نابینێ. بەڵام بە راگەیاندنی قەرەبووکردنەوەی هەر جۆرە کەمبوونێک لە بازاڕی نێونەتەوەیی نەوتدا لە حاڵەتی گەمارۆی نەوتیی ئێران لە سووچی رۆژئاواوە لە لایەن عەرەبستان و ئەماراتی یەکگرتوویی عەرەبی ئەم بێدەنگی و پەنگخواردووییە تا رادەیەک کەمڕەنگتر بووە.

عەرەبستانی سعوودی سوورە لەسەر ئەم بڕوایە کە هەوڵەکانی ئێران لە پێناو بەسەربازیکردنی پڕۆگرامە ناوکییەکانی پێشێلکردنی بەرچاوی بەڵێننامەی پێشگرتن لە پەرەسەندنی چەکە ناوکییەکان (NPT) یە، هەر ئەو پەیمانەی کە ئێران بۆ خۆی لە ساڵی 1968دا یەکێک لە واژۆکەرەکانی بووە. ئەگەری زۆری هەیە وەڵامی عەرەبستان بە وەها کردەوەگەلێکی دنەدەرانە لە لایەن رێژیمی ئێرانەوە، هەوڵدان لە پێناو دابینکردنی توانایی ناوکی بۆ خۆی بێ. عەرەبستان و وڵاتانی دیکەی قەراخی کەنداو وەها داخوازییەکیان بە شێوەی ناڕاستەوخۆ و نهێنی بە دەوڵەتە رۆژئاواییەکان راگەیاندووە. ئەوان لەگەڵ هاوتا رۆژئاواییەکانیان ئەم بابەتەیان هێناوتە ئاراوە کە لە ئەگەری تەیاربوونی رێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە چەکی ناوکی، چیدی کە پابەند بە هیچ رێسا و گرێبەستێک بۆ نموونە «NPT»، چ لە بواری ئیخلاقی و چ لە بواری یاساییەوە نابن و ئازادانە هەوڵ دەدەن تا بە توانای ناوکی لە بەرامبەر ئێراندا دەستیان رابگا.

لە گۆشەنیگای عەرەبستانی سعوودییەوە، سەرکەوتن یان شکستهێنانی کۆمەڵگای نێونەتەوەیی لە راوەستاندنی ئێران لەسەر دەستڕاگەیشتنی بە چەکی ناوکی و ناوکیی بووندا دەرخەری ئەم راستیەییە کە گەلۆ کۆمەڵگای جیهانی حەز و جەخت لە درێژەدان بە ژیانی رێژیمە ناپابەندەکان دەکاتەوە یان نا.

کاربەدەستانی سعوودی هیچ جیاوازییەک لە نێوان ئێرانی تەیار بە تێکنۆلۆژیای ناوکی چ بە مەبەستی ئاشتیخوازانە و چ بە مەبەستی سەربازی نابینن. لە روانگەی ئەوانەوە پڕۆگرامێکی ناوکی شاراوە و نهێنی، هەڕەشەیەکی کەمتر لە بۆمبێکی ناوکی ئامادەی بەکارهێنان نیە. هەستی زاڵ لە نێوان وڵاتانی کەنداوی فارسدا ئەمەیە کە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە ئەنقەست یان لە رووی کەمتەرخەمییەوە، لە ماوەی یەک دەیەی رابردوودا سیاسەتێکی لە پێش گرتووە کە لە راستیدا دابینکەری دەرفەتگەلێک بۆ ئێران بووە کە بە تێچوویەکی کەمتر لە بواری ئیستراتژیکیەوە بە قازانجی خۆی کەڵک وەربگرێ. ئامریکا لە ئەفغانستاندا بە سەقەتکردنی تاڵیبان لە دەسەڵات و لە عێراقدا بە رووخانی رێژیمی بەعسی سەدام حوسەین، لە راستیدا ئێرانی لە ئاژاوەی دوو حکوومەت و دوو دوژمن لە سنوورەکانی رۆژهەڵات و رۆژئاوای خۆی دەرباز کرد. دوژمنانێک کە مانۆڕدانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانیان لە ناوچەکەدا بەرتەسک و گەمارۆ دابوو.

بەڕێوەبەریی هەڵەی ئامریکا لە هەلومەرجی پاش شەڕ لە ئەفغانستان و عێراق بوو بە هۆی دەرفەتێکی زێڕین بۆ بەرەوپێشبردنی رێباز و سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەکەدا. نیگەرانیی زۆری عەرەبستان و وڵاتانی دیکەی قەراخی کەنداوی فارس ئەوەیە کە ئەوان لەسەر ئەم بڕوایەن کە ئێران لە هەوڵی ئەوەدایە کە هەرچی زیاتر زاڵبوون و دەستێوەردانی خۆی لە ناوچەکەدا پەرە پێ بدات و تا ئێستا توانیویەتی لە عێراق و لوبناندا سەرکەوتن بە دەست بێنێ. رێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بە توندی لە هەوڵی دزەکردن لە وڵاتانێکە کە بەشێک لە حەشیمەتیان کەسانی شێعە ئایین پێکی دێنن. رێژیمی ئێران چەندین جار کردەوەی دنەدەرانە و تەنگژەخوڵقێنی خۆی پیشان داوە بۆ نموونە لە بانگەشەی خاوەندارێتی بە سەر وڵاتی بەحرەین وەک یەکێک لە پارێزگاکانی خۆی و یان هەڕەشەی داخستنی گەڕووی هۆرمۆز وەک شادەماری دابینکەری نەوت لە بازاڕە جیهانییەکاندا.

بە چاوخشاندنێک بە سەر هەلومەرجی ناوچەکەدا دەتوانرێ بەو ئەنجامە بگەین کە ئێران بانگەشەی ئەوە دەکات کە نایهەوێ دەستی بە چەکی ناوکی بگات و ئێستا کە لەم حاڵەتەشدا هۆکاری هەڕەشە و ناسەقامگیرییە، ئێستا کە هەلومەرجێک وێنا بکەن کە تەیار بووە بە چەکی ناوکی لە ئاوەها هەلومەرجێکدا زۆر بێ‏شەرمانەتر و نابەرپرسیارانەتر دەجووڵێتەوە.

بەپێی روانگەکانی کاربەدەستانی سعوودی، رێژیمی ئێران بە هۆی ئەوەی کە هەڕەشەی هیچ وڵاتێکی ناوکی لەسەری نیە پێویستی بە چەکی ناوکی لە پێناو ئامانجە پێشگیرانەکانی نیە. بۆ وێنە وڵاتێک وەک ئیسراییل کە رێژیمی ئێران بە دوژمنی ژمارە یەکی خۆی دەزانێ بەم هۆیەی کە گرینگییەکی سیستماتیک دەدات بە چەکە غەیرەناوکییەکانی پێویستی بە قەڵغانێک بە ناوی چەکی ناوکی نیە. تەنیا حکوومەتێک کە بەرزەفڕییەکی زاڵخوازانە و کۆمەڵێک گرینگی پاساوهەڵنەگری هەیە رێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە و ئەمانەش بۆ خۆیان بوونەتە هۆی جموجۆڵی رێژیم لە پێناو دەسپێڕاگەیشتن بە چەکی ناوکی.

لە ساڵی 2003دا و بە رووخانی رێژیمی بەعس، هاوسەنگیی سەربازیی ناوچەکە لە دۆخی ئاسایی تێپەڕی و وڵاتانی قەراخی کەنداوی فارس بە مەبەستی قەرەبووکردنەوەی دووبارەی هاوسەنگیی سەربازی، سەرمایەگوزارییەکی قەبەیان لە ئامادەکردنی سیستمە زۆرپێشکەوتووەکاندا ئەنجام داوە. ئێرانێکی ناوکی دەبێتە هۆی دووپاتبوونەوەی ئەم سەرمایەدانانە و هەروەها تێکدانی هاوسەنگیی رێژەیی ناوچەکە.

عەرەبستانی سعوودی و وڵاتانی دیکەی کەنداوی فارس پلانێکی دیاریکراو و روونیان بە مەبەستی رووبەڕووبوونەوە و چارەسەری کێشەی ناوکیی ئێران لە بەردەستدا نیە و لەم بڕگە زەمەنییەدا هێرشی سەربازیش جێگەی پەسەندی ئەوان نیە. لە ئێستادا ئەم وڵاتانە زیاتر حەز دەکەن گوشارە غەیرەسەربازییەکان بۆ سەر ئێران زیاتر بێت و داواکارن لە باری چەندایەتی و چۆنیەتییەوە ئەم گوشارانە چەندقات ببنەوە. لە ئەگەری بێ‏ئاکامبوونی گەمارۆکان و گوشارەکان بۆ راگرتنی پڕۆگرامە ناوکییەکانی رێژیمی ئێران، وڵاتانی قەراخی کەنداو سەرەڕای حەزی دەروونییان و سەرەڕای لە بەرچاوگرتنی تەواوی ئاکامە نەرێنییەکان بۆ ناوچەکە، لە هێرشی سەربازیی بۆ سەر ئێران پاڵپشتی دەکەن.

ئەگەر رێژیمی ئیسلامی ئێران سوور بێت لەسەر ئەوەی کە پڕۆگرامە ناوکییەکانی بەرەو لای ئامانجە سەربازییەکان ببات، لە ئاوەها هەلومەرجێکدا کۆمەڵگای جیهانیش بە هەمان رادە دەبێ سوور بێ لەسەر پێشگرتن بە ئێران و تەواوی بەربژارەکانی لە بەرچاو بێت بۆ نموونە هێرشێکی سەربازی، بەڵام ئەگەر وا نەکرێت ئەوە هەموو ناوچەی کەنداوی فارس بۆ لای ناوکی بوون هەنگاو هەڵدەگرێ.



سه‌رچاوه‌: رۆژنامه‌ی‌ "کوردستان"، ژماره‌:576
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٩ لەم ژمارەیەدا:

ــ خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە
ــ پرسی رێفراندۆم
ــ لە سەروەری نەتەوەییەوە هەتا کلۆنی بوون
ــ ژن پڕۆسەی ژێر دەستی سیاسەتە؟
  • پرسی رێفراندۆم پرسی رێفراندۆم
    تەنیا رێفراندۆمی دێموکراتیک و واقیعی دوای رووخانی کۆماری ئیسلامی و نووسینی یاسایەکی بنەڕەتی لەسەر ئەساسی پرەنسیپەکانی دێموکراسی و ژیانی ئازاد و یەکسانی هەموو نەتەوەکانی نێو ئێران دەکرێ، کە لەو گشتپرسییەدا ئەو یاسایە بخرێتە دەنگدانەوە و ببێ بە پەیمانی پێکەوە ژیان، نەک ئامرازی پیرۆزکردنی وەهمەکان و شمشێری کوشتاری خەڵک.
  • زستان لە کولتووری کوردەواریدا زستان لە کولتووری کوردەواریدا
    ئەو ڕۆژهەڵاتناس و نووسەرە گەڕیدانەی کە لەبارەی مێژوو، جوگرافیا و فەرهەنگی کورد و کوردستان نووسیویانە، هەموویان لە سەفەرنامەکانی خۆیاندا جەختیان لەسەر زستانی سەخت و تەڕ و تووشیی ناوچە جیاجیاکانی کوردستان کردووە. هەرچەند ئێستا لەژێر کاریگەریی گۆڕانی کەشوهەوای جیهانیدا و بە گەرمدا هاتنی کۆی گۆی زەوی، کەشی کوردستانیش، گۆڕانی بەسەردا هاتووە.
  • عەبدوڵا حیجاب: هه‌نگاو و سیاسه‌ته‌كانی ڕووحانی هیچ جیاوازییه‌كی له‌گه‌ڵ كرده‌وه‌كانی باقی كاربه‌ده‌سته‌ هه‌ره‌ توندڕه‌وه‌كانی ڕێژیم نه‌بووه‌ عەبدوڵا حیجاب: هه‌نگاو و سیاسه‌ته‌كانی ڕووحانی هیچ جیاوازییه‌كی له‌گه‌ڵ كرده‌وه‌كانی باقی كاربه‌ده‌سته‌ هه‌ره‌ توندڕه‌وه‌كانی ڕێژیم نه‌بووه‌
    پشتیوانی لە ڕاپەرینی گەلانی ئێران لە دژی ڕێژیمی ئیسلامی ئەو وڵاتە و هەروەها مەسەلەی "بەرجام" دوو تەوەری سەرەکیی یەکەم وتاری ساڵانەی سەرکۆماری ئامریکا بوون, کە بەرچاوترین جیاوازی لە سیاسەتی دەرەکیی ئەو وڵاتە بە نیسبەت ئیدارەی پێشووتری ئامریکا بەهەژمار دێن؛ بۆ شرۆڤەی زیاتری ئەو وتار و سیاسەتە کە هاوکاتە لەگەڵ بەردەوامیی ناڕەزایەتییەکان لە نێوخۆی ئێراندا، سەرنجتان بۆ ئەم وتووێژەی کوردستان لەگەڵ بەڕێز عەبدوڵا حیجاب، چالاکی سیاسی ڕادەکێشین.
  • خۆپیشاندانەکان چیمان لێدەخوازن؟ خۆپیشاندانەکان چیمان لێدەخوازن؟
    ئەوەتا دیسان دروشمگەلی وەک مردن بۆ دیکتاتۆر، نەمان بۆ خامنەیی، رێفۆرمخوازان ـ بناژۆخوازان ئیتر بەسە لەگەڵتان سازان( اصلاح طلب، اصولگرا، دیگر تمام است ماجرا) سەری هەڵداوەتەوە. رەنگە سەرکوت و گرتن و لێدان و کوشتن رەوتەکە هەندێ جار کز بکا، بەڵام وەستانی بۆ نییە. ئەگەر شەپکە هێندە بۆ رێژیمی ئاخوندی توندە، ئێمەی کورد دەبێ چی بکەین؟
  • تارماییەکان لەنێو سۆشیال‌میدیادا تارماییەکان لەنێو سۆشیال‌میدیادا
    سۆشیال میدیا چ وەک دیاردە و چ وەک دەرفەت زۆر بەستێنی بۆ کۆمەڵگای رۆژهەڵاتی‌نێوەراست خوڵقاندووە.
  • گوڵوەنی، هێمای خۆڕاگری نەتەوەیەکه گوڵوەنی، هێمای خۆڕاگری نەتەوەیەکه
    فەرهەنگ هەموو بەها، رەوت و نموونە ڕەفتارییەکانی نێو کۆمەڵگەیەک لەخۆ دەگرێت و وڵات و نەتەوەکان لە یەک جیا دەکات، ئەگەرنا هەموو کۆمەڵگەکانی ئەم جیهانە دەبوو وەکوو یەک بن.
  • ئەدەب لە سیاسەتی بەرپرسانی ڕێژیمدا ئەدەب لە سیاسەتی بەرپرسانی ڕێژیمدا
    "ئەدەب"، وشەیەکە کە بیسەر یان خوێنەر بە بیستنی چ بە شێوەی "شهودی" و چ بە جۆری "منطقی" کۆمەڵێک نۆرمی پڕ بەهای دەکەوێتە مێشک کە هەر مرۆڤێک بە بوونی ئەو بەهایە، کەسایەتییەکی قورس و جێگەی متمانە پەیدا دەکات و لە لای خەڵکی دیکە وەک مرۆڤێکی باش سەیری دەکرێت و حورمەتی لێدەگیرێت؛ ئەدەب بەنرخترین سەرمایە و میراتی ژیانی مرۆڤایەتییە کە مرۆڤ لەگەڵ ژیانی خۆیدا بە کۆڵی دەکێشێت.
  • ژن و سیاسەت ژن و سیاسەت
    دەرکەی سیاسەت لە ڕێگەی بنەماڵە، قوتابخانە، ڕۆژنامەکان، تەلەفزیۆن و هەروەها ململانێیە سیاسییەکانەوە بە ڕووی تاکدا دەکرێتەوە و تاک لە سەر ڕۆڵی دەوڵەت و دەزگا و دامەزراوەکانی سەر بە دەسەڵات هەرچی زۆرتر ئاگایی پەیدا دەکات. هێنانەکایەی سیستمێکی دێمۆکراتیک لەو وڵاتانەدا کە حکوومەتێکی نادێمۆکرات و سەرکوتکەریان ئەزموون کردووە، ئەنجامەکەی تەنیا بە شکست خواردن و سەرکوت کردن گەیشتووە؛ لەم جۆرە وڵاتانەدا بنەماڵەکان بەردەوام ئەوە بە گوێی منداڵەکانیاندا دەچرپێنن کە کاریان بە سیاسەتەوە نەبێت و بەشداریی تێدا نەکەن، نموونەی بەرچاوی ئەم وڵاتانە و ئەم کۆمەڵگەیانە، کۆمەڵگەی کوردەوارییە.
  • تویتێک کە ترامپ هیچکات ناتوانێ بینێرێت تویتێک کە ترامپ هیچکات ناتوانێ بینێرێت
    لە ٨ی ژانویەدا، "تهران تایمز" راپۆرتی دا، کە بەپێی راپۆرتی بەرپرسی بەشی بەڕێوەبەریی ویشکەساڵی و قەیرانەکان لە دامەزراوەی کەشوهەواناسی ئێراندا، "نزیک بە ٩٦ لە سەدی سەرانسەری ناوچەکانی ئێران بەدەست ئاستی جیاوازی ویشکەساڵی درێژەکێشراوەوە دەناڵێنن".
  • خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە
    خومەینی لە فتواکەیدا بڕیاری بە هەموو هێزە چەکدارەکانی دا، کە تا کۆتایی هاتنی کێشەی کورد لە کوردستان نەکشێنەوە؛ دوابەدوای ئەم بڕیارە ئایینییە بۆ ڕشتنی خوێنی کورد، کارەساتبارترین قۆناغی شۆڕش لە کوردستان دەستی پێکرد و خەڵک لە شار و گوندی کوردستان کەوتنە بەرپەلاماری هێزە دژی گەلییەکانی ڕێژیم. بە هاتنە ئارای ئەم دۆخەش، گەلی کورد بە ڕێبەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ناچار بوو بۆ پاراستنی کەرامەت و شەرافەتی نەتەوەکەی و پارێزگاری کردن لە نیشتمانی ئەهورایی کوردان، دەس بۆ چەک ببات و فازی خەباتی چەکداری دەستی پێکرد.
  • ڕاسان و پێشمەرگە ڕاسان و پێشمەرگە
    لە وەڵامی ئەو داوا و چاوەڕوانیەدایە کە پێگەی دروستی پێشمەرگە لە راساندا دەدۆزرێتەوە: ئامادەبوونی پێشمەرگە لە نێو دڵی خەڵک بۆ ورەدان بە خەبات و پاراستنی خەڵک لە ئاگری ڕێژیم؛ ئەمە ئەرکی نوێی پێشمەرگەی سەردەمی راسانە.
  • فەرەیدوون ئەرشەدی: شێعر و هونەری کوردی له ڕۆژهەڵات، بە هەر ڕێباز و شێوە و دەربڕینێکەوە کە بێتە بەرهەم، هونەر و شێعر و ئەدبیاتی مقاومەت و بەرگرییە! فەرەیدوون ئەرشەدی: شێعر و هونەری کوردی له ڕۆژهەڵات، بە هەر ڕێباز و شێوە و دەربڕینێکەوە کە بێتە بەرهەم، هونەر و شێعر و ئەدبیاتی مقاومەت و بەرگرییە!
    هەر تەوژم و تەکانێکی ئەدەبیی، هونەری و هزریی،کاردانەوەیەکی عەقڵانی، ئەخلاقی و جوانیناسانەیە بەرانبەر بە تەکان و تەوژمی کۆمەڵگە، یان لانیکەم ئەو تەوژمە نادیار و شاراوە کە لە ژێر پێستی هەست و نەستی کۆمەڵگە، یا بەشێکی زۆر حەساس و کارای دا، دەژیت و درز دەخاتە پێستی قەتماغەبەستووی ژیانی رۆژانە.
  • مستەفا هیجری: خۆپیشاندانەکانی ئێران، ئاکامی بێزاری و ناڕەزایەتیی خەڵک لە ٤٠ ساڵ دەسەڵاتداریی ئەو ڕێژیمەیە مستەفا هیجری: خۆپیشاندانەکانی ئێران، ئاکامی بێزاری و ناڕەزایەتیی خەڵک لە ٤٠ ساڵ دەسەڵاتداریی ئەو ڕێژیمەیە
    دەقی وتووێژی رۆژنامەڤان (ئەکرەم ئاڵتوون) لەگەڵ مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات بۆ ئاژانسی "سپوتنیک کوردستان"
  • شەڕی هەمەلایەنەی رێژیم بە دژی ئێمە، پێویستی بە بەرپەرچدانەوەیەکی هەمەلایەنە هەیە شەڕی هەمەلایەنەی رێژیم بە دژی ئێمە، پێویستی بە بەرپەرچدانەوەیەکی هەمەلایەنە هەیە
    لەو ساڵانەی دواییدا رێژیم هەم لەکوردستان و هەم لە دەرەوەی وڵات لە رێگەی چالاکییە سیخورییەکانییەوە خەریکی کۆکردنەوەی زانیاری بووە لە سەر ئوپۆزسیۆن بە گشتی و لە سەر حیزبی دێموکرات بە تایبەتی؛ یەکێک لە سەرەکیترین ئامانجەکانی رێژیم لەو چالاکییانە دەسنیشانکردنی کەسایەتییە چالاکەکانە بۆ ئەوەیکە بە پیلان هەوڵی تێکدانی باڵانسی ئەوان بدات لە بواری سایکۆلۆژییەوە تاکوو نەتوانن هاوسەنگی فیکریی خۆیان ڕابگرن و فوکووسی خۆیان بخەنە سەر بەربەرەکانی لەگەڵ رێژیم.