کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رێبەری حەماس: بەبۆنەی رێژیمی ئێران، خۆمان تووشی شەڕ ناکەین

18:12 - 22 بانەمەڕ 2712

کوردستان میدیا: بەپێی وتەی رێبەرانی حەماس، ئەو گرووپە دەستێوەردان لە شەڕی نێوان رێژیمی ئێران و ئیسراییل ناکات.


بەگوێرەی راپۆرتی هەواڵدەریی دۆیچەوێلە، رێبەری حەماس، کە یەکێکە لە لایەنگرە سەرەکییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران، رایگەیاندووە کەلە ئەگەری دەرگیری لە نێوان رێژیمی ئێران و ئیسراییلدا بێ‌لایەنی خۆی رادەگرێت.
رێبەری حەماس لە وتووێژێکدا گوتوویەتی: لە ئەگەری هێرشی ئیسراییل بۆسەر دامەزراوە ناوکییەکانی رێژیمی ئێران، پاڵپشتیی حەماسی لە پشتەوە نابێت.
ئیسماییل حەنییە، سەرۆک وەزیرانی حەماس لە وتووێژێکدا لەگەڵ هەواڵدەریی رۆیتێرز گوتوویەتی: حەماس بزووتنەوەیەکی فەلستینییە و لە چوارچێوەی هەرێمی فەلستیندا چالاکی دەکات و چالاکییە سیاسی و نیزامییەکانی خۆی لە چوارچێوەی بەرژەوەندیی خەڵکی فەلستین بەڕێوە دەبات.
رێبەرانی حەماس بە پێچەوانەی رێژیمی ئێران پاڵپشتیی خۆیان لە دژبەرانی رێژیمی سووریە راگەیاندووە.