کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

باوکی پێشمەرگەیەکی حیزبی دێمۆکرات لە کرماشان کۆچی دوایی کرد

03:30 - 3 گەلاوێژ 2713

کوردستان میدیا: مێهدی خان باباخانی، باوکی مووسا باباخانی، ئەندامی جێگری کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە تەمەنی ٧٨ ساڵیدا بەهۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.

بە پێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٢ی گەلاوێژی ١٣٩٢ی هەتاوی، باوکی مووسا باباخانی ئەندامی جێگری کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکرات لە شاری کرماشان بە هۆی نەخۆشی ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

مێهدی خان باباخانی ئەندامی بنەماڵەیەکی گەورە و بەناوبانگی ناوچەی کرماشان و سەحنە و هەروەها کەسایەتییەکی خوشناوی نێو خەڵکی ناوچەکەدا بوو.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پرسە و سەرەخۆشیی خۆی لە بنەماڵە و کەس و کاری مێهدی خان باباخانی و بەتایبەت مووسا باباخانی دەکات و خۆی لە خەم و پەژارەیاندا بە شەریک و بەشدار دەزانێت.

رۆحی شاد