کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فیلمی \"كوڵی گریان\" لە وێنەگرتنی هونەرمەندێكی كورد لە فێستیڤاڵی ئوسترالیا نمایش‌كرا

17:40 - 5 گەلاوێژ 2713

كوردستان میدیا: فیلمی سینەمایی كوڵی گریان لە وێنەگرتنی سینەماكاری كورد توورەج ئەسڵانی، لە فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی دۆزینەوە لە وڵاتی ئوسترالیا نمایش‌كرا.


ئەم فیلمە لە دەرهێنانی سینەماكاری ئێرانی رەزا دورمیشیان و لە وێنەگرتنی سینەماكاری كرماشانی توورەج ئەسڵانی، دوای بەدەستهێنانی خەڵاتی فەخری شەشەمین جێژنی ئەنجومەنی رخنەگران و نووسەرانی سینەمای ئێرانی، لە نوێترین بەشداری نێودەوڵەتیی خۆیدا لە فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی دۆزینەوە لە شاری پێڕت لە وڵاتی ئوسترالیا نمایش‌كرا.


ئاژانسی هەواڵی پەیامنێر بڵاوی كردەوە، فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی دۆزینەوە بە نمایشی كۆمەڵێك فیلمی سینەماكارانی وڵاتانی جیهان لە ئوسترالیا بەڕێوەچوو.



فیلمی سینەمایی كوڵی گریان لە بەشی پێشبڕكێی ٣٧ەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی كلیوەند لە وڵاتی ئەمەریكاش چۆتە سەر پەردەی سینەما.