• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٢ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٠١ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی  

جووت حەوت

زایینی: ١٤-٠٣-٢٠١٢ - هەتاوی: ١٣٩٠/١٢/٢٤ - ٢٢:٠٤ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
جووت حەوت
هەوراز
ئاخووند ئەحمەد عەلەمولهودا، بەرنوێژی هەینیی مەشهەد کە بە سەرهەڵدانی ئەو، مەلا حەسەنی بازاڕی شکاوە، رایگەیاندووە کە: ئێمە(واتە کۆماری ئیسلامی) لە هەلومەرجی پاش خەیبەرداین».

پێشتر عەسکەر ئەولادی رایگەیاندبوو کە «ئێمە لە هەلومەرجی شعبی ئەبیتالبداین» هەروەها وەلی فەقیه گوتبووی»ئێمە لە هەلومەرجی بەدر و خەیبەرداین».

کاتی خۆی سەدام حوسەین پێی وابوو لە هەلومەرجی شەڕی»قادسیە»دایە، هەروەها بووشی دووەم لە هەلومەرجی»شەڕی سەلیبی»دا بوو.

بەگشتی، وادیارە ئەم خەڵکە نایانهەوێ بەم زوانە بگەیەنە هەلومەرجی سەردەمی ئینفۆرماتیک و چاتکردن بە فەیسبووک و شەڕە جنێوی فیلسۆفانەی سەر ماڵپەڕەکان. خۆزگەم بە قاوەخانەی مام خدر کە لانیکەم لە سەردەمی فەتحعەلیشا و تورکمانچای تێپەڕیوە و تووتن فرۆشییەکەی کردۆتە دیجیتاڵ.

هەر لەم رۆژانەیە کە ئەحمەد جەننەتی بڵێت:»ئێمە لە سەردەمی» تووفانی نووح» داین و کەڕووبی و مووسەوی پێیان وابێت «لە سەردەمی زێڕینی ئیمام روحوڵڵاداین».

ــ هەڵبژاردنی خولی نۆهەمی مەجلیسی رێژیم لە حاڵێکدا بەڕێوە چوو کە ئامانجە گشتییەکانی ئەم هەڵبژاردنە بەپێی تێگەیشتنی ئێمە لە لێدوانی بەرپرسانی پێوەندیدار بریتی دەبن لە: بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن، تەواوبوونی هەڵبژاردن، راکێشانی ئوممەت بۆ سەر سەحنە، درێژکردنی ریزی دەنگدەران، شکاندنی لووت و ددانی ئەمریکا و ئیسراییل و ئینگلیس و ئێمە و ئەوان و ئەمان و تەنانەت خۆیان، بە جێهێنانی ئەرک و تەکلیفی نیشتمانی، شەرعی و ...، نوێکردنەوەی بەیعەت لەگەڵ ئێسک و پرووسکی ئیمامی راحل و بەناو شەهیدانی شەڕ و بەناو شەهیدانی ناوکی، «لبیک» گوتن بە ئەمری ئیمامی حازر و غایب، قیرتاوکردنەوەی هەموو جادەکان بەپێی نەریتی پێشوو لەسەر کاغەز، دۆزینەوەی کاری شەرافەتمەندانە و چارەسەرکردنی دووبارەی هەژاری و .. بۆ خەڵک لەسەر کاغەز، خەوتن لە کاتی کاری مەجلیسدا، یارمەتیدان بە رەوتی ئاسانکردنەوەی ئیعدامەکان بۆ خزمەتی هەرچی زیاتری هاوڵاتیان، داخستنی گۆڤار و رۆژنامە قەڵەمفرۆش و بێگانەپەرەستەکان( ها! ببوورن، ئەمەیان تەواو بووە)، یارمەتیدان بە دەوڵەتی خزمەتگوزار لە پێناوی ئیتاعەتی ئەمری شاهانەدا. خوایە پارلمانتاریزم چەند وشەیەکی گوناحە؟!

ــ ئایەتوڵڵا خامنەیی لە پێناسەی بەسیجدا گوتوویە:»بەسیج لە بۆمبی ئەتۆم مەترسیدارترە» خامنەیی هەروەها گوتی:»ئێمە لە بنەڕەتدا بۆمبی ئەتۆم بە حەرام دەزانین»، خامنەیی نەیگوت کە «بەسیج لە بۆمبی ئەتۆم حەرامترە» بەڵکوو گوتوویە»مەترسیدارترە». کە واتە مەترسییەکەی بەسیج ئەوەیە کە زامنی لەسەر نیە و لە خۆڕاوە دەتەقێتەوە، بەتایبەتی ئەگەر کەسێکی وەک فیرووزئابادی بێت کە مەترسیی تەقینەوەکەی بۆ وتنیش نابێت.


سه‌رچاوه‌: رۆژنامه‌ی‌ "کوردستان"، ژماره‌:576
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ بوومەلەرزەی سیاسی
ــ لە خەبات دژ بە ئەپارتایدەوە بۆ ڕاسان
ــ ئەمن چی بكەم، خۆتان دروستی بكەنەوە
ــ دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند سەرنجێک