کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بریندار بوونی ژنێک بە هۆی تەقەی هێزە ئینتزامییەکان لە پیرانشار

17:09 - 23 بانەمەڕ 2712

کوردستان میدیا: ژنێکی دووگیانی خەڵکی مەهەباد، بە هۆی تەقەی هێزە ئینتزامییەکانی سەرسنووری پیرانشار بریندار کرا.


بەگوێرەی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی موکریان، رێکەوتی ١٥ی بانەمەڕی ١٣٩١ی هەتاوی، لە ئاکامی تەقەی هێزە ئینتزامییەکانی رێژیمی ئێران لە ماشێنی هاووڵاتییەکی مەهابادی، ژنێکی دووگیان بەناوی لاوین. ئا بریندار بوو.
ئەو دەستڕێژییە لە رێگای سەرەکیی مەهاباد ــ پەسوێ، رووی داوە و پاش رووداوەکه ئەو ژنە برینداوە بۆ نەخۆشخانەی پیرانشار راگوێزراوەتەوە.
رێژیمی ئیسلامیی ئێران دەستی هێزەکانی خۆی لە ناوچە کوردنشینەکاندا ئاوەڵا کردووە و ساڵانە بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی رێژیم، دەیان هاووڵاتیی کورد دەبنە قوربانی.