کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

كەسایەتییەكی دیار و خۆشناوی ناوچەی مەهاباد كۆچی دوایی كرد

16:05 - 10 گەلاوێژ 2713

كوردستان میدیا: كەسایەتییەكی خۆشناو و نیشتمانپەروەری ناوچەی مەحاڵی ئاختاچیی شاری مەهاباد بە هۆی نەخۆشی كۆچی دوایی كرد.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، قادر شەریفی ئەقدەم ناسراو بە قادری خاڵەی كەسایەتییەكی ناسراوی ناوچەی مەهاباد بوو و چەند رۆژ لەمەوبەر لەتەمەنی ٩٢ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

كاك قادر لە نێو خەڵكی مەهاباد بەتایبەت ناوچەی مەحاڵی ئاختاچی خۆشەویست و جێگای رێز بوو و بە بەردەوامی لاوەكانی لە بواری نەتەوایەتییەوە هان دەدا و بە ماف و ئەركەكانی خۆیانی ئاشنا دەكردن.

تەرمە كاك قادر بە بەشداری خەڵكێكی بەرچاو لە گوڕستانی بوداق سوڵتان بەخاك سپێردرا.

حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران وێڕای دەربڕینی هاوخەمی سەرەخۆشی لە بنەماڵی قادر شەریفی ئەقدەم دەكات.

رۆحی شاد