ئارام برایم خاس
ئێمه‌وه‌کوو ره‌وتێکی شۆڕشگێڕ له‌کوردستانی بنده‌ستی ئێران دا سووژه‌یه‌کین که‌به‌شێوه‌ی سوبژێکتیڤ له‌گه‌ڵ راستییه‌کی حاشاهه‌ڵنه‌گر به‌نێوی قه‌یران رووبه‌ڕووین. هاوکات سووژه و واقعییه‌تێکی عه‌ینی دیکه‌به‌نێوی کۆماری ئیسلامی له‌به‌رانبه‌رمان دا بوونی هه‌یه‌که‌به‌درێژایی زیاتر له‌سێ ده‌یه‌ته‌مه‌نی خۆی، خاوه‌ن ئه‌زموونی کۆنترۆڵ کردنی قه‌یرانه.
به‌ڵام به‌وحاڵه‌شه‌وه‌کۆماری ئیسلامی ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێت رێژیمێکه‌که‌له‌قه‌یران دا ده‌ژیت و هیچ کات نه‌یتووانیوه‌یه‌کجار بۆ هه‌میشه‌خۆی له‌و قه‌یرانه‌ئاراییانه‌رزگار بکات که‌ساڵه‌هایه‌به‌رۆکی گرتوون و ئه‌و خاڵه‌ش شیمانه‌ی وه‌ڕاست گه‌ڕانی تێئۆری قه‌یران و زه‌واڵ بۆ کۆماری ئیسلامی و سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕش به‌هێزتر ده‌کات.
زه‌واڵ به‌و واتایه‌که‌کۆماری ئیسلامی گه‌ییشتۆته‌ئاستێک له‌قه‌یرانی نێوخۆیی و ده‌ره‌کی بریتی له: سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری، نێونه‌ته‌وه‌یی و هتد ... که‌ئه‌و قه‌یرانانه‌قۆناغ به‌قۆناغ فۆنداسیۆن و به‌ستێنی شۆڕشی سیاسی-کۆمه‌ڵایه‌تییان له‌وڵاتی ئێران دا ئاماده‌کردووه.
ره‌نگه‌باس کردن له‌و مژاره[ واته‌شۆڕش] زۆر گه‌مژانه‌بێته‌به‌رچاو، به‌تایبه‌ت له‌دۆخی هه‌نووکه‌یی دا که‌ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی به‌گشتی له‌لاوازترین دۆخی خۆی دایه‌و له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆک کۆماری ئێران گوتاری رێفۆرمخوازی وه‌کوو گوتاری زاڵی سیاسی له‌رۆژه‌ڤ دا خۆی داسه‌پاندووه.
به‌ڵام له‌دۆخێک دا که‌بێ هیوابوونێکی گشتگیر له‌مه‌ڕ پڕۆژه‌ی وه‌ڕێخستنی شۆڕش، باڵی به‌سه‌ر که‌شی کۆمه‌ڵگا دا کێشاوه، که‌ڵک وه‌رگرتن له‌و تێئۆرییه‌که‌کۆماری ئیسلامی دوای کۆتایی پێهاتنی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ عێراق و ده‌ست پێکردنی قۆناغی سه‌قامگیری دوای تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانی شه‌ڕ، له‌سه‌رده‌می دوو ده‌وڵه‌تی (سازندگی) و ( اصلاحات)دا دوو قۆناغی نێوه‌راست(میانی) و گه‌شه‌ی(شکوفایی) ئابووری و سیاسی خۆی تێپه‌ڕاندووه‌و له‌دوایین وێستگه‌دا رووبه‌رووی قۆناغی زه‌واڵ ده‌بێته‌وه، ره‌نگه‌بتوانێ باشتر دۆخی ئارایی کۆماری ئیسلامی به‌ره‌و رووخان وێنا بکات. قۆناغێک که‌به‌هاتنه‌سه‌ر کاری ده‌وله‌تی کۆنسێرڤات و راستگه‌رای ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ده‌ستی پێ‌کرد و له‌ماوه‌ی هه‌شت ساڵی رابردوودا له‌دوو به‌ش دا درێژه‌ی هه‌بوو:
به‌شی یه‌که‌م:به‌رینتر بوونه‌وه‌ی دژبه‌ری دنیای ده‌ره‌وه‌و ئالۆزتربوونی ره‌وشی سیاسی-ئابووری ئێران له‌ئاستی نیونه‌ته‌وه‌یی دا
به‌شی دووهه‌م: قووڵتربوونه‌وه‌ی کێشه‌ی نێوان باڵه‌کانی نیزام و دابه‌شبوونی ریزه‌کانی نێوخۆیی نیزام.
بێگومان ئاڵوگۆڕه‌کانی هه‌نووکه‌یی ناوچه‌به‌تایبه‌ت یه‌کلایی بوونه‌وه‌ی چاره‌نووسی شۆڕشی سوریا له‌په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ خێراترکردنی پرۆژه‌ی رووخانی کۆماری ئیسلامی دا کاریگه‌ری زۆریان هه‌یه.
با له‌بیر نه‌که‌ین که‌زاڵ بوونی گوتاری رێفۆرمخوازی [ له‌قۆناغێکی کورتی زه‌مه‌نی ، سه‌رچاوه‌گرتوو له‌هێندێک هیوای تراوێلکه‌یی و له‌چوارچێوه‌ی سیستمێک که‌له‌ره‌وتێکی ئه‌زموون و خه‌تادا له‌لایه‌ن خه‌ڵک چه‌ندین جار تاقیکراوه‌ته‌وه‌و هیچ کات له‌و تاقیکارییانه‌سه‌رکه‌وتوو نه‌هاتۆته‌ده‌رێ] به‌واتای مه‌رگی گوتاری شۆڕشگێڕی نییه‌و ئه‌و که‌سانه‌ی که و به‌سه‌رسووڕمانه‌وه‌ئه‌و دێڕانه‌ده‌خوێننه‌وه، با ماوه‌یه‌ک چاوه‌ڕێ بکه‌ن و ببینن که‌ئێستراتێژی هه‌ڵه‌ی کۆماری ئیسلامی و ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له‌یه‌ک ده‌یه‌ی رابردوودا کۆماری ئیسلامی تووشی چ ئاسته‌نگ و قه‌یرانێک کردووه‌که‌عه‌لی خامه‌نه‌یی له‌هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌و خوله‌ی سه‌رۆک کۆماری دا گه‌ییشته‌ئاستێک له‌ناچاری که‌له‌گه‌ڵ رێفۆرمخوازه‌کان رێک بکه‌وێ، به‌ڵام هاتنی حه‌سه‌نی رۆحانیش ناتوانێ هیچ کام له‌گرێ کوێره‌کانی سیاسی-ئابووری ئێستای ئێران بکاته‌وه‌و ئه‌وه‌ش به‌واتای درێژه‌ی ئه‌و قه‌یرانه‌یه، که‌هه‌ست کردن به‌مه‌ترسی رووخان بۆ رێبه‌رانی کۆماری ئیسلامی دووپاته‌ده‌کاته‌وه.
به‌پێچه‌وانه‌ی زۆربه‌ی بیرکردنه‌وه‌و لێکدانه‌وه‌کان له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌م که‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌م خوله‌ی سه‌رۆک کۆماری ته‌نیا برین پێچییه‌کی ساکاری برینێکی قووڵی جه‌سته‌ی ئه‌و نیزامه‌بوو و ته‌نیا ده‌توانێ به‌شێوه‌یه‌کی کاتی ته‌سکینی ئه‌و ئازاره‌بدات که‌کۆماری ئیسلامی له‌گه‌ڵی ده‌سته‌ویه‌خه‌بۆته‌وه.
به‌و هۆکاره‌که‌زه‌رفییه‌ته‌سیاسی _ دیپلۆماتی، ئابوورییه‌کانی کۆماری ئیسلامی چیتر توانای به‌رخۆدانیان له‌به‌رانبه‌ر قه‌یرانی هه‌نوکه‌یی دا نه‌ماوه‌و کۆماری ئیسلامی گه‌ییشتۆته‌ئاستێک که‌ده‌بێ دوایین شانسی خۆی تاقی بکاته‌وه، که‌هه‌مان کردنه‌وه‌ی ده‌رگا به‌رووی رۆژئاوا دایه.
له‌دۆخی یه‌که‌مدا: ئه‌گه‌ر کۆماری ئیسلامی ئه‌و ده‌رگایه‌به‌رووی رۆژئاوادا نه‌کاته‌وه، رووبه‌رووی بژێره‌ی هێرشی ده‌ره‌کی ده‌بێته‌وه‌و به‌ر له‌کۆتایی پێهاتنی خولی یه‌که‌می سه‌رۆکایه‌تی رۆحانی رووبه‌رووی گورزی سه‌ربازی دنیای ده‌ره‌وه‌ده‌بێته‌وه. (هه‌ڵبه‌ت ره‌نگه‌ئه‌و هێرشه‌ته‌نیا بوردومانی ناوه‌نده‌ناوه‌کییه‌کانی رێژیمی لێبکه‌وێته‌وه‌و نه‌بێته‌هۆی رووخانی یه‌کجاری، به‌ڵام رێژیم به‌راده‌یه‌کی به‌رچاو لاواز ده‌کات).
له‌دۆخی دووهه‌م دا: کردنه‌وه‌ی ئه‌م ده‌رگایه‌به‌رووی رۆژئاوادا به‌واتای ته‌سلیم بوونه‌و به‌خواردنه‌وه‌ی پیاله‌ی ژه‌هرێکی دیکه‌له‌لایه‌ن رێبه‌رانی کۆماری ئیسلامییه‌وه‌کۆتایی پێدێت، پیاڵه‌یه‌ک که‌ژه‌هره‌که‌ی بۆ خه‌ڵکی ئێران و ره‌وت و لایه‌نه‌کانی دژبه‌ری رێژیم زۆر کوشه‌نده‌تر و مه‌ترسیدار له‌و ژه‌هریه‌که‌خومه‌ینی له دوای شه‌ڕی ئێران-عێراق خواردییه‌وه. چوون رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ رۆژئاوا له‌سه‌ر دۆسیه‌ی ناوه‌کی و په‌ژراندنی ئه‌و ته‌سلیمییه‌ته‌له‌لایه‌ن کۆماری ئیسلامی، ئاکامه‌که‌ی له‌به‌رانبه‌ر خه‌ڵکی ئێران و هیزه‌کانی ئۆپۆزیسیۆن دا ده‌بێته‌زاڵ کردنی هه‌رچی زیاتری که‌شی سه‌رکوت و هه‌وڵدان بۆ شاردنه‌وه‌ی ئه‌و لاوازی و هه‌ره‌سه‌به‌که‌ڵک وه‌رگرتن له‌سه‌رکوتی سه‌خت ئه‌فزاری له‌لایه‌ن رێژیم.
واته‌ئه‌گه‌ر خواردنه‌وه‌ی پیاڵه‌ی ژه‌هری یه‌که‌م ئێعدامه‌به‌کۆمه‌ڵه‌کان و تێرۆر و قه‌تڵه‌زه‌نجیرییه‌کانی به‌دواوه‌بوو، خواردنه‌وه‌ی پیاڵه‌ی ژه‌هری دووهه‌م له‌لایه‌ن رێژیم یه‌کده‌ست کردن و ته‌سفیه‌کردنێکی گشتگیری نێوخۆیی و ده‌ره‌کی به‌دوا داده‌بێ. ته‌سفیه‌کردنێک که‌رۆژئاواش وه‌کوو کۆتایی شێسته‌کان و سه‌راسه‌ری حه‌فتاکان [ له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و رێککه‌وتنه‌دا که‌له‌سه‌ر مژاری ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران دا ده‌یکات] خۆی لێ گێل ده‌کات و چاوپۆشی لێده‌کات. هه‌ر وه‌کوو ئاماژه‌م پێ‌کرد ئه‌و کاته‌کۆماری ئیسلامی به‌که‌ڵک وه‌رگرتن له‌و رێککه‌وتنه‌حه‌ول ده‌دات هه‌ره‌سی گه‌وره‌ی خۆی له‌بواری ناوه‌کیدا به‌نیشاندانی هێزی خۆی له‌دوو بواری تێرۆریسم و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ به‌دژبه‌رانی نێوخۆیی نیشان بدات.
به‌گشتی ره‌وتی هه‌نگاوه‌کانی ئێستای ئێران و په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌نووکه‌یی رێژیمی کۆماری ئیسلامی له‌گه‌ڵ رۆژئاوا به‌ره‌و ئاقارێک ده‌ڕوات که‌هیچ دووره‌دیمه‌نێکی روون بۆ باشتربوون و کرانه‌وه‌ی فه‌زای سیاسی له‌نێوخۆدا تێدا به‌دی ناکرێت و ئه‌و دوو مژاره‌واته‌مافی مرۆڤ و کرانه‌وه‌ی که‌شی سیاسی بابه‌تی باسی هیچ کام له‌دوو لایه‌نی وتووێژ واته‌کۆماری ئیسلامی و رۆژئاوا نییه‌و هه‌ر ئه‌و فاکتۆره‌ش پێمان ده‌ڵێت: که‌ئه‌و گوتاره‌هیوامه‌دار و رێفۆرمخوازه‌ی که‌له‌دوای هه‌ڵبژاردنی دوایین خولی سه‌رۆک کۆماری به‌سه‌ر که‌شی سیاسی ئێران دا زاڵ بووه، گوتارێکه‌که‌هه‌ر له‌داره‌داره‌دا ده‌مرێت و به‌ر له‌وه‌ی پێ هه‌ڵبگرێت سه‌ر ده‌نێته‌وه.
هه‌ر به‌و هۆکاره‌ش سوار بوون به‌سه‌ر شه‌پۆلی رووداوه‌کانی ئه‌و دواییه‌دا که‌سه‌رچاوه‌گرتوو له‌لیکدانه‌وه‌یه‌کی هه‌ڵه‌و ساویرێکی کاتییه و خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و گوتاره‌دا له‌لایه‌ن هه‌ر حیزب و ره‌وتێکی سیاسی هه‌ڵگری درووشمی رووخان، تاپۆی مه‌رگی ئه‌و ره‌وته‌سیاسییه‌واژۆ ده‌کات.
ناوەرۆکی ئەم بابەتە را و تێبینی نووسەرە و ماڵپەڕی کوردستان میدیا لێی بەرپرسیار نیە