کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پۆلیسی رێژیمی ئێران بەرەوڕووی بێ‌حیجابیی نێو ماشین دەبێتەوە

17:08 - 24 بانەمەڕ 2712

کوردستان میدیا: پۆلیسی رێژیمی ئێران رايگه‌یاند: ماشین سنووری شەخسی نیه و پۆلیس بەرەوڕووی سەرپێچی له یاسا له نێو ماشین دەبێتەوە.


بەرپرسی پۆلیسی رێژیمی ئێران، وێڕای راگەیاندنی ئەوە کە ماشین سنووری شەخسیی نییە، گوتی: بەپێی یاسا، بەرەوڕووی هەر چەشنە سەرپێچییەکی کۆمەڵایەتی و ئەخلاقیی بێ‌حیجابی و لابردنی حیجاب لە نێو ماشینەکاندا دەبینەوە.
بەپێی وتەکانی ئەو بەرپرسەی پۆلیسی هاتوچۆ، لابردنی حیجاب و هەڵگرتنی ئاژەڵ لە نیو ماشیندا تاوان و بەپێی یاسا مامەلە لەگەل تاوانباران دەکرێت.