کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەری ناوچەی هەوشار کۆچی دوایی کرد

22:42 - 14 گەلاوێژ 2713

کوردستان میدیا: کەسایەتیەکیی خۆشناوی ناوچەی هەوشار بەهۆی نەخۆشی لە گوندی \'\'باخی سەروو\'\'ی ئەو ناوچەیە، ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رێکەوتی ٧ی گەلاوێژی ١٣٩٢ی هەتاوی، \'\'رەحیم ئەفرووزه\'\' کەسێکی خۆشناو و نیشتمانپەروەری ناوچەی هەوشار بەهۆی نەخۆشی لە گوندی \'\'باخی سەروو\'\'، کۆچی دوایی کرد.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەس و کاری \'\'رەحیم ئەفرووزە\'\' دەکات و خۆی لە خەم و پەژارەیاندا بە شەریک و بەشدار دەزانێت.

رۆحی شاد