کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

باوکی شەهیدێکی رێگای رزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

20:36 - 2 رێبەندان 2712

کوردستان میدیا: مام وەلی باوکی شەهیدی رێگای رزگاریی کوردستان بەهۆی پیری و نەخۆشی لە ناوچەی ژاوەرۆ کۆچی دوایی کرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رێکەوتی ٣٠ی بەفرانباری ١٣٩١ی هەتاوی، مام وەلی مینبەری باوکی جبرەییل مینبەری بەهۆی نەخۆشی و پیری کۆچی دوایی کرد.
مام وەلی لە ساڵەکانی ١٣٦٣ هەتا ١٣٦٥ بە تۆمەتی پێوەندی لەگەڵ حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، لە شاری سنەدا زیندانی کراوە.
ناوبراو کەسایەتییەکی خۆشناو و جێی باوەڕی خەڵکی ناوچەی ژاوەرۆ بوو و رێزێکی تایبەتی لەلایەن خەڵکەوە لێ دەگیرا.
مام وەلی هەمیشە رێ نیشاندەر و یاریدەدەری لاوانی نیشتمانپەروەر لە گوندی نییەر بوو.

3473.jpg


حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران پرسە و سەرەخۆشیی خۆی لە بنەماڵەی مام وەلی دەکات و خۆی لە خەم و پەژارەیاندا بە شەریک و بەشدار دەزانێت.
رۆحی شاد