" />

  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
١٨ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٢٧ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی  

هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خوێندکارانی ورمێ

زایینی: ١٣-٠٥-٢٠١٢ - هەتاوی: ١٣٩١/٠٢/٢٤ - ١٨:٠٨ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خوێندکارانی ورمێ
کوردستان میدیا: مۆڵەتی کۆبوونەوەی دامەزراوە خوێندکارییەکانی زانینگەی ورمێ لەمەڕ دەربڕینی ناڕەزایەتی لەهەمبەر گرانی، لەلایەن پارێزگار و فرمانداری "ورمێ"وە هەڵوەشاوەتەوە.


بەگوێرەی راپۆرتی هەواڵدەریی "دانشجو"، بڕیار بووە دامەزراوە خوێندکارییەکانی زانینگەی ورمێ لە رێکەوتی ٢٤ی بانەمەڕی ١٣٩١ی هەتاوی، پاش دانی مۆڵەت لەلایەن فرماندارییەوە، لەبەر دەرکی بینای پاریزگاريی ورمێ لەمەڕ گرانیی نرخەکان، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی ئەنجام بدەن.


بەپێی ئەو سەرچاوە مۆڵەتی خوێندکاران لەلایەن بەرپرسانی رێژیمەوە هەڵوەشاوەتەوە و ئیزنی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بە خوێندکاران نەداوە.


بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٢ لەم ژمارەیەدا:

ــ شکستی کەرکووک کۆتایی ڕێگا نییە!
ــ ڕەوایی چەک و ڕەوایی خەڵکی
ــ ئیمپراتوریی نافەرمی ئێرانی
ــ دەسەڵات و کۆمەڵگا