کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

كۆچی دوایی باوكی پێشمەرگەیەكی حیزبی دێمۆكرات لەناوچەی هەورامان

18:04 - 18 گەلاوێژ 2713

كوردستان میدیا: خاڵۆ مستەفا مەكاری باوكی محەممەدخان مەكاری كادری حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران، لەشاری نۆدشە لە تەمەنی ٨٣ ساڵیدا بەهۆی نەخۆشی ماڵئاوایی لە ژیان كرد.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، خاڵۆ مستەفا كەسێكی نیشتمانپەروەر ‌و جێگای رێز ‌و حۆرمەتی خەڵكی شاری نۆدشە بوو ‌و هەمیشە پشتیوانێكی بە ئەمەگ ‌و هاندەرێكی بەهێز بوو بۆ كوڕەكەی بەتایبەتی ئەو كاتانەی كە محەممەدخان لە لایەن رێژیمەوە دەستبەسەر كرابوو.

خاڵۆ مستەفا بە بەردەوامی لاوانی ناوچەی هان دەدا كە پێویستە بە بیروباوەڕی نەتەوەی بار بێن و پشت لە نەتەوەكەی خۆیان نەكەن.

8003.jpg
مستەفا مەكاری

ئەو تێكۆشەرە لەئەنجامدا رۆژی هەینی رێكەوتی ١٨ی گەلاوێژ بە هۆی نەخۆشی ماڵاوایی لەژیان كرد.


حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران پرسە‌و سەرەخۆشی خۆی لەبنەماڵەی كۆچكردوو دەكات ‌و خۆی بە شەریكی خەمیان دەزانێت. ‌

رۆحی شاد