کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی باوکی شەهیدێکی رێگای رزگاریی کوردستان لە ناوچەی \'\'ژاوەرۆ\'\'ی سنه

21:47 - 18 گەلاوێژ 2713

کوردستان میدیا: باوکی شەهیدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچەی ژاوەرۆی سنه بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

به پێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ هەینی رێکەوتی ١٨ی گەلاوێژی ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی، شەریف محەممەدی باوکی شەهید محەممەد نەجیم محەممەدی لە تەمەنی ٨٥ ساڵیدا به هۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.

محەممەد نەجیم محەممەدی ساڵی ١٣٤٢ی هەتاوی لە دایک بووە و پاش پەیوەست‌ بوون بە ریزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و گەییشتن بە پلەی کادری، لە رێکەوتی ١٥ی خەرمانانی ساڵی ١٣٦٧ لە تەمەنی ٢٥ ساڵیدا لەلایەن رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە لە شاری سنه لە ئیعدام کرا.

شەریف محەمەدی باوکی شەهید محەممەد نەجیم کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و پێشمەرگە دوست بوو و هەر بەو هۆیەشەوە چەندین جار لەلایەن هێزەکانی رێژیمی ئێرانەوە بانگهێشت کراوە و وێڕای لێپرسینەوە ئەشکەنجە و ئازار دراوە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵەی کاک شەریف دەکات و خۆی بە شەریک و بەشداری خەمیان دەزانێت.

رۆحی شاد