• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٠ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٢٩ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی  

عاقڵ بێ یان نە، ئێران مەترسییەکی راستەقینەیە!

زایینی: ١٤-٠٣-٢٠١٢ - هەتاوی: ١٣٩٠/١٢/٢٤ - ٢٢:٢٩ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
عاقڵ بێ یان نە، ئێران مەترسییەکی راستەقینەیە!
رۆژەڤ
و: کەریم پەرویزی

رۆژی یەکەمی مانگی مارس، بابەتێکی جەیمز کارافانۆ لە ماڵپەڕی CNN بڵاو بۆتەوە کە باس لە مەترسییەکانی ئێران بۆ جیهان دەکا. ناوبراو بەڕێوەبەری ناوەندی ئالیسۆن بۆ سیاسەتی دەرەکی، سەر بە بونیادی هێریتەیجە.

نووسەر لە سەرەتادا دەڵێ هەوڵدان بۆ تێگەیشتن لەو رێژیمانەی کە بە شێوەیەکی ئێجگار زۆر داخراون، ئاسان نیە. ئێران و کۆرەی باکوور لەبەرچاو بگرن. ئێمە چۆن دەتوانین لە چۆنیەتیی بڕیاردان لەواندا تێبگەین لە کاتێکدا بە رادەی هەڵبژاردنی جلوبەرگەوە لە لایەن لەیدی گاگاوە، ناڕوون و چاوەڕواننەکراون!؟

زۆر جار هان دەدرێین کە دژواریی تێگەیشتن و ئەندازەگرتنی هێزە دەرەکییەکان، بە شیکاری و شرۆڤەکردنی سادە، دەرببڕین. ئەو دوژمنانەی کە وا دەزانین لێیان تێگەیشتووین بە «عاقڵ» ناودێریان دەکەین. ئەو دوژمنانەش کە هەڵوێستیان بۆمان وەکوو موعەما وایە بە «ناعاقڵ» ناویان دەبەین.

دوژمنە ناعاقڵەکانیش بە دڵنیاییەوە بۆمان مودیرییەت ناکرێن و چاوەڕواننەکراو کار دەکەن. دەبێ وەکوو دوژمنی رق لەدڵ چاویان لێ بکەین. ئەگەر عاقڵ بن، ئەوا دەتوانین هەڵسوکەوتیان مودیرییەت بکەین. دەبینین کە چەند سادە و ئاسانە!
ئاسان بەڵێ بەڵام بەکار نایە.

لە راپۆرتدانیدا بۆ کۆنگرە، ژێنێرال مارتین دەمپسی، فەرماندەی ستادی هاوبەشی هێزەکانی ئەمریکا ئەوەی روون دەکردەوە کە بۆچی لە وتووێژ لەگەڵ فەرید زەکەریا لە کاناڵی CNN وتبووی کە ئێران دوژمنێکی عاقڵە. ژێنێراڵ رەنگە راست بکا لەوەی کە ئێران بە عاقڵ دەزانێ بەڵام ئەمە خۆ یارمەتی بە وەڵامی ئەم پرسیارە ناکا کە دەبێ لەگەڵ ئێراندا چی بکەین.

ئەگەر نەزانی کە چ هۆکار و فاکتەرێک بۆ بەرامبەر و دوژمنەکەت گرینگیی هەیە و ئەو فاکتەرە چەندە گرینگی هەیە و ئامادەیە چ نرخێکی بۆ بدا، ناتوانی پێشبینی ئەوە بکەی کە کامە بڕیار و هەڵوێست بۆ ئەو عاقڵانەیە. هەروەها گەر تۆ حیساب لەسەر عاقڵبوونی دوژمن بکەی بە بێ ئەوەی کە ئەو ئەگەرە لەبەرچاو بگری کە رەنگە دوژمن هەڵەش بکا، هەڵبژاردەی ناعاقڵانە هەڵبژێرێ، یان لە ژێر کاریگەریی کەشی ئیحساسیدا قەرار بگرێ، ئەوکات پێشبینیکردن بۆ هەنگاوی داهاتووت رەنگە بە رێگای هەڵەتدا ببا.

ئەگەر ژێنێراڵ دەمپسی راست بکا و بەرامبەرەکەمان بە تەواوی عاقڵ بێ ئەوکات گرفتی زۆر گەورە لەسەر رێگایە. زۆر هۆکاری عاقڵانە هەن کە رێژیمی ئێران هان بدەن بۆ ئەوەی دەستی بە چەکی ناوکی بگا و بیەوێ بە خێرایی بە دەستی بێنێ. بۆ دەسپێک، هەر ئەوەندە بەسە کە وا بزانن چەکی ناوکی گەرەنتیی سیاسی بۆ مانەوەی رێژیمە. گەر دەستت بە چەکی ناوکی بگا، ئیتر کەس ناوێرێ دەست لە کاروباری ناوخۆت وەربدا!

زیاتر لەوەش، چەکی ناوکی دەستی لایەنی وتووێژکار بەهێزتر دەکا. هەروەها ئەو ئیمکانە دەدا کە گەمارۆ نێونەتەوەییەکان وەلا بنرێن. هەروەها ئەو ئیمکانەتە پێ دەدا کە بە هەڕەشەکردن لە وڵاتانی دیکە و هاتنەئارای مەترسیی کارەساتی گەورە، کەسانێک لەسەر رێگاکەت لابچن! ئەگەر رێژیمەکە تەریک کەوتبێتەوە، ئەمانە هەمووی هاندەرن و دەتوانێ وەکوو هۆکاری عاقڵانە چاوی لێ بکرێ.



سه‌رچاوه‌: رۆژنامه‌ی‌ "کوردستان"، ژماره‌:576
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٢ لەم ژمارەیەدا:

ــ شکستی کەرکووک کۆتایی ڕێگا نییە!
ــ ڕەوایی چەک و ڕەوایی خەڵکی
ــ ئیمپراتوریی نافەرمی ئێرانی
ــ دەسەڵات و کۆمەڵگا