کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەنیستیتۆی كلتوری و هونەری خانی لەشاری ورمێ‌لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەكانەوە داخرا

14:53 - 21 گەلاوێژ 2713

كوردستان میدیا: ئەنیستیتۆی كلتووری و هونەری ئەندێشەی ئەحمەدی خانی لەسەر بڕیاری ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی رێژیمی ئێران لە ئوستانی ورمێ‌، داخرا.
ئەو ئەنیستیتۆیە رۆژی یەكشەممە رێكەوتی ٢٠‌ی گەلاوێژ لەسەر بڕیاری ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشاد و بەهاوكاری هێزەكانی سەر بە ئەماكن داخراوە.
لەو پێوەندییەدا لاپەرەی فەیس بووكی ئەنیستیۆی خانی بڵاوی كردۆتەوە، ئەو بنكە ئەدەبیە ـ هونەرییە ماوەی چەندین ساڵە بە مۆڵەتی فەرمیی فەرهەنگ و ئیرشاد سەرقاڵی چالاكیی كردنە.
هەتا بڵاو بوونەوەی ئەو هەواڵە هۆكاری داخرانی ئەنیستیتۆی كلتوری و هونەری ئەندێشەی ئەحمەدی خانی روون نەبۆتەوە.
ئەو ئەنیستیتۆیە لە ساڵی ١٣٨١وە بە شێوەی فەرمیی دامەزراوە و لە بوارەكانی فێركاریی زمانی كوردی، بەشی شانۆ، بەشی موزیك چالاكیی دەكات.
ئەو ئەنیستیتۆیە چەندین كۆمیتەی وەكوو، كۆمیتەی ئەدەبی، كۆمیتەی ژن و ژیان، كۆمیتەی خوێندكاریی لە خۆ گرتووە و لەرێگای ئەوانەوە كۆڕ و سیمینار و كۆنفرانس بەڕێوە دەبات.