کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەحرەین دەبێت بە بەشێک لە خاکی عەرەبستان

17:18 - 25 بانەمەڕ 2712

کوردستان میدیا: بەپێی رێککەوتنی لێپرسراوانی عەرەبستان و بەحرەین، ئەو دوو وڵاتە دەبنە یەک وڵات و بەحرەین دەبێت بە بەشێک لە عەرەبستان.


بەگوێرەی راپۆرتی رۆژنامەی ئەیام، بەپێی رێککەوتنی نێوان هەر دوو وڵاتی عەرەبستانی سعوودی و بەحرەین، بڕیارە بەحرەین ببێت بە بەشێک لە عەرەبستان و پەیوەست بەو وڵاتە بکرێت.
رۆژنامەنووسێکی نزیک لە پادشای بەحرەین لە راپۆرتێکدا نووسیویەتی: بنەماڵەی ئالی خەلیفە بڕیاری کۆتاییان لەمەڕ لکاندنی بەحرەین بە عەرەبستانی سعوودی داوە و بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتووشدا نێوەڕۆکی ئەو بڕیارنامەیە ئاشکرا بکرێت.
هەر لەو پێوەندییەدا بەپێی نامەیەک کە موحەممەد بن موبارەک ئالی خەلیفە جێگری سەرۆک وەزیرانی بەحرەین بۆ پادشای عەرەبستان ناردووەیەتی، دەرکەوتووە، کە بەحرەین بە عەرەبستان لکێنراوە و بۆتە بەشێک لەو وڵاتە.
هەروەها دەزگا هەواڵدەرییەکانی ئەو دوو وڵاتە چەندین کۆبوونەوەی لێپرسراوانی پلە بەرزی ئەو وڵاتەیان ئاشکرا کردووە کە دوور لە چاوی کامێراکان ئەنجامیان داوە.
راگەیەنەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران