کوردستان میدیا: دایکی شەهیدێکی رێگای رزگاریی کوردستان لە ناوچەی پاوە لە تەمەنی ٧٥ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئێواره‌ی رێکەوتی ٢٣ی بانەمەڕی ١٣٩١ی هەتاوی، دایه قەتعه به‌هرامی، دایکی شه‌هید مەعرووف سوهرابی له ته‌مه‌نی ٧٥ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
شه‌هید مەعرووف سوهرابی یه‌کێک له‌و شه‌ش پێشمه‌رگه شۆڕشگێڕ و قاره‌مانه بوو کەله ساڵی ١٣٧٤ی هەتاوی لەگەڵ پێنج هاوڕێی دیکەی لە کاتی گەڕانەوە لە مەئمووریەتێکی سیاسی ــ تەشکیلاتیدا لە ناوچەی نەوسوود، به پیلانێکی نامرۆڤانه له‌لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی کوردستان دەسبەسەر و رادەستی رێژیمی ئیسلامیی ئێران کرانه‌وه.
دایە قەتعە لە کاتی شەهید بوونی رۆڵەکەیەوە هەتا کاتی ماڵئاوایی، بە ئاواتی دیتنی دووباره‌ی رۆڵەکەی واتە شه‌هید مه‌عرووف دەژیا.
دایە قه‌تعه به‌هرامی ئەندامی بنه‌ماڵه‌یه‌کی شۆڕشگێڕی شاری پاوه بوو که هیچ کات سه‌ریان بۆ رێژیمی ئیسلامی دانەنواندووە.
دایە قەتعە کوڕێکی دیکەی بەناوی جه‌مشید سوهرابی که ئه‌ندامی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران بوو له ته‌مه‌نی 20 ساڵیدا به هۆی رووداوێکی سروشتی کۆچی دوایی کرد.
بنەماڵەی دایە قەتعە لە نێو خه‌ڵکی شاری پاوه‌دا خاوەن پێگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی زۆر به‌رزن و رێزیکی تایبه‌تییان لێ دەگیردرێ و دایە قەتعە هه‌میشه وه‌کوو دایکی شه‌هیدێکی رێگای رزگاری له‌لایه‌ن لاوان و خه‌ڵکی شاری پاوه‌وە به چاوی رێز و حورمه‌ته‌وه چاوی لێ کراوه.
حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران سه‌ره‌خۆشیی گەرمی خۆی ئاراستەی بنه‌ماڵه و که‌س و کاری دایە قەتعە ده‌کات و خۆی به شه‌ریک و بەشداری خه‌میان ده‌زانێت.
رۆحی شاد
راگەیەنەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران