کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شاندێكی حیزبی دێمۆكرات لە شاری سلێمانی تاجە گوڵینەیان لەسەر گڵكۆی شێركۆ بێكەس دانا

15:20 - 23 گەلاوێژ 2713

كوردستان میدیا: هەیئەتیكی حیزبی دێمۆكرات پێكهاتوو لەبەرێزان ناهید حوسێنی و محەممەد ساحیبی ئەندامانی كۆمیتەی ناوەندی بەشدارییان لەرێوڕەسمی بە خاكسپاردنی شاعیری گەورە مامۆستا شێركۆ بیكەسیان لەشاری سلێمانیدا كرد.


بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، رۆژی دووشەممە رێكەوتی ٢١‌ی گەلاوێژ شاندی حیزیی دێمۆكرات وێڕای بەشداریی لە رێوڕەسمی بە خاك سپاردنی شێركۆ بێكەس تاجە گوڵینەشیان لە سەر گلكۆی ئەو شاعیرە كۆچكردووە دانا.
شاندی حیزبی دێمۆكرات هاوكاتیش هاودەردی و هاوخەمی خۆیان بە بنەماڵەی خواڵێخۆشبوو شێركۆ بێكەس راگەیاند.

6215.jpg