کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سكرتێری گشتیی حیزبی دێمۆكرات لە پرسەی مامۆستا شێركۆ بێكەسدا بەشداریی كرد

15:27 - 23 گەلاوێژ 2713

كوردستان میدیا: هەیئەتێكی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران بە سەرپەرستی بەڕێز \'\'مستەفا هیجری\'\' لە كۆڕی پرسەی شاعیری ناوداری گەلەكەمان مامۆستا شێركۆ بێكەس لە شاری سلێمانی بەشداریی كرد.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، رۆژی سێ‌شەممە رێكەوتی ٢٢‌ی گەلاوێژ، شاندی حیزب لە پرسەی شێركۆ بێكەسدا بەشدار بوو و سكرتێری گشتیی حیزبی دێمۆكرات پرسە و هاوخەمیی خۆی و حیزبی دێمۆكراتی کوردستانی ئێرانی بە بنەماڵەی مامۆستا شێركۆ بێكەس و هاوڕێیانی راگەیاند.

بنەماڵەی شێركۆ بێكەس، بە پێزانینەوە، سپاسی هەڵوێستی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران و چوونیان بۆ ئەو پرسەیە كرد.

رۆژی دووشەممە رێكەوتی ٢١‌ی گەلاوێژ، تەرمی مامۆستا بێكەس دوای ئەوەی كە رۆژێک پێشتر لە رێگای فڕۆكەخانەی هەولێرەوە گەیەندرایەوە ئەو شارە، لەشاری سلێمانی لە رێوڕەسمێكدا بە خاک سپێردرا.

رۆژی یەكشەممە رێكەوتی ١٣ی گەلاوێژی ١٣٩٢ی هەتاوی، شێركۆ بێكەس شاعیری نیشتمانپەروەری كورد بەهۆی نەخۆشیی شێرپەنجەی قوڕگ، لە كاتێكدا كەلە نەخۆشخانەیەكی شاری ستۆكهۆڵم پێتەختی وڵاتی سوێد، لە ژێر چاودێریی پزیشكیدا بوو، ماڵئاویی لە ژیان كرد.