کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لەشاری بۆكان بە بۆنەی ٢٥‌ی گەلاوێژ ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێمۆكرات چالاكی بەڕێوەچوو

16:51 - 23 گەلاوێژ 2713

كوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران، بە بۆنەی ٢٥‌ی گەلاوێژ چالاكیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، لەشاری بۆكان ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێمۆكرات بە بڵاوكردنەوەی تراكت و پووستێر و سی‌دی و وێنەی رێبەرانی شەهید، بەرەو پیری ٢٥ی گەلاوێژەوە چوون.
ئەو شوێنانە کە چالاكیی تێدا بەڕێوەچووە بریتین لە:
بلواری شەمسی بورهان هەتا پردی تازە، پردی كۆنی میراوا هەتا سێ‌ڕێیانی حەمامیان، پاركی میللەت و موجتەمەعی هونەری، كتێبخانەی مامۆستا حەقیقی، ساڵۆنی وەرزشیی ٢ی خورداد، ئیدارەكانی ئامووزش و پەروەرش، موخابرات، پۆست، بەرق و بانكی میللی.