کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامان ‌و لایەنگرانی حیزبی دێمۆكرات لە كوردستان بە بۆنەی ٢٥ گەلاوێژ چالاكیی تەبلیغییان بەڕێوە برد

17:11 - 24 گەلاوێژ 2713

كوردستان میدیا: لە چەندین شاری كوردستان ئەندامانی حیزبی دێمۆكرات رێزیان لە رۆژی ٢٥‌ی گەلاوێژ ٦٨ـەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزبی دێمۆكرات گرت.
بەپێی راپۆرتی كوردستان میدیا، لەشارەكانی شنۆ، مەهاباد، بانە و مەریوان و ژمارەیەك لە ئاوایەكانی سەر بەو شارانە بەشێوەیەكی بەرچاو چالاكیی تەبلیغی بەڕێوە چووە.
شنۆ

لە ئاوایی گۆندەوێڵەی سەربە شاری شنۆ بە شێوەیەكی بەربڵاو دروشم نووسراوە ‌و تراكت بڵاو كراوەتەوە ‌و هەروەها لە گردی قەبران ئاگری ٢٥ی گەلاوێژ هەڵكراوە.

بانە

گوڵشار، فازی ٢، تەوحید، گەڕەكی پادگان، گەڕەكی مزگەوتی جامیعە، گەڕەكی پاساژی خدری، گەڕەكی فەرهەنگیان، مەیدانی شۆرای بانە، ترمیناڵی سەردەشت ئەو شوێنانەی شاری بانە بوون كە چالاكی تێیاندا بەڕێوە چووە.
مهاباد

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێمۆكرات لە چەندین شوێنی ئەو شارە چالاكییان بەڕێوە بردووە و بەرەوپیری ٢٥ گەلاوێژەوە چوون.

ئەو شوێنانە بریتین لە:

پاركی میللەت، بیمارستان ‌و دەوروبەری، سەدا‌و سیما ‌و دەوروبەری، سێ‌ڕێیانی شیلانان.
مەریوان

دارسێران ٢، دەوروبەری مزگەوتی قودس، قوتابخانەكانی سەعدی ‌و فاتمە، شەقامی سوارەی ئیلخانی زادە، موسكی ٢، شارەكی كەوسەر، شەقامی ئاشتی، دەوروبەری بەنزینخانەی خاوەری.

نێ:
لە بەرزایی شەڕگا (پشت ئاوایی نێ‌) مەنبعی ئاوی دێ) ئەو شوێنانەی گوندی نێ‌\'\'ش بوون كەلە چالاكی بێبەری نەبوون و هەروەها ئاڵایەكی كوردستان لەو گوندەدا هەڵكرا.