کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فرماندەی پاسەوانانی سنوور: چاوەدێریی سنوورەکان توندتر دەبێتەوە

00:12 - 26 بانەمەڕ 2712

کوردستان میدیا: رێژیمی ئێران بە ئامرازی پێشکەوتووتر و دابین کردنی ٢ میلیارد ریاڵ بودجە، چاودێریی سنوورەکانی کوردستان توندتر دەکات.


فرماندەی پاسەوانانی سنووریی رێژیم هەواڵی دابین کردنی ٢ هەزار میلیارد دولاری بۆ داخستنی سنوورەکان بڵاو کردۆتەوە و راشیگەیاندووە، ئەمساڵ چاودێری بەسەر سنوورەکاندا توندتۆڵ‌تر و کەرەسەکانی کونترۆڵ پێشکەوتووتر دەبێت.
بەپێی وتەی حوسێن زوڵفەقاری، فرماندەی سنووروانانی رێژیم، ئەمساڵ یەک هەزار میلیارد بۆ کونترۆڵی سنوورەکان وەکوو دروست کردنی رێگەوبان، یەکەکانی سنوور پارێزی و هەروەها کێشانی سیمی خاردار و دامەزراندنی ئامرازی ئەلێکترۆنی و ئەپتیکی سەرف دەکرێ.
رێژیم ئیسلامیی ئێران لە چەند ساڵی رابردوودا چاودێریی سنووەکانی کوردستان زیاتر کردووە و لەمەڕ داخستنیان لە هیچ کردەوەیەک خۆی نەبواردووە.
هێزە نیزامییەکانی رێژیم لە چوارچێوەی داخستنی سنوورەکان، رێگای دابین کردنی بژیوی ژیانیان لە سنوورنشینان قەدەغە کردووە و كاسبكارانى سه‌ر سنوور به‌هۆى تەقەی هێزه‌ نيزامييه‌كانى رێژیم بریندار ده‌بن و ده‌کوژرێن.

راگەیەنەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران