کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

كۆچی دوایی خێزانی شەهیدێكی رێگای رزگاریی کوردستان لە ناوچەی پیرانشار

02:29 - 25 گەلاوێژ 2713

كوردستان میدیا: دایە رابیعە ئەحمەدی‌نژاد خێزانی شەهێدێكی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران لە ناوچەی پیرانشار كۆچی دوایی كرد.


بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، رۆژی پێنج‌شەممە رێكەوتی ٢٤ی گەڵاوێژی ١٣٩٢ی هەتاوی دایە رابیعە ئەحمەدی‌نژاد خەڵكی ئاوایی سۆفیان و خێزانی شەهید مەعرووف مستەفازادە ناسراوە بە (خاڵە) پێشمەرگەی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران ماڵاوایی لەژیان كرد.
مەعرووف مستەفازادە لە شەڕی نەغەدە ساڵی ١٣٥٨ شەهید كرا.
دایە رابیعە سالی ١٣١٤ لە دایك بووە و ژنێكی نیشتمان پەروەر و دڵسۆز و پێشمەرگە خۆشەویست بوو كە دوای شەهیدكرانی مێردەكەی بە دەستی هێزەكانی كۆماری ئیسلامی، بەو پەڕی دڵسۆزیەوە و بە بیروباوەڕ درێژە دەری رێگەی ئەو شەهیدە سەربەرزە بوو و هەتا دوا هەناسەكانی ژیانی خەمخۆر و پەرۆشی نیشتمان و خاكەكەی بوو.
حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران وێڕای دەربڕینی هاوخەمی، سەرەخۆشی لە بنەماڵی دایە رابیعە و خەڵكی ناوچەی سۆفیان دەكات.
رۆحی شاد