کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

كچی بنەماڵەیەكی حیزبی لەوڵاتی سوید كۆچی دوایی كرد

15:42 - 26 گەلاوێژ 2713

كوردستان میدیا: سەحەر حیسامی بە هۆی نەخۆشی شێرپەنجە لەشاری ڤێستێرۆسی وڵاتی سوید كۆچی دوایی كرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، سەحەر حیسامی كچی ماهڕۆخسار عەنایەتی و نەجمەدین حیسامی بوو و سەحەر بۆ خۆی لە یەکێک لەبنكەكانی حیزبی دێمۆكرات لەگەورەدێ‌ لەدایك ببوو.
كۆچكردوو ماوەیەكیش وەك ئەندامێكی چالاكی یەكیەتیی لاوانی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران كاری كردووە.
حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵەی سەحەر حیسامی دەكات و خۆی بەشەریكی خەمیان دەزانێت.
رۆحی شاد