کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

راپۆرت/ لەشارەکانی کوردستانی ئێران رێز لە ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێمۆکرات گیرا

17:52 - 26 گەلاوێژ 2713

کوردستان میدیا: لەچەندین شاری کوردستان و ئاواییەکانی دەورووبەریی چالاکی بەرینی تەبلیغی بەڕێوە چووە و رێز لە ٢٥‌ی گەلاوێژ گیراوە.

شارەکان و شێوازی بەڕێوەچوونی چالاکییەکان بەم چەشنەن:


بۆكان


رۆڵە چاونەترسەکانی دێـمۆکرات لە شاری بۆکان یادی ٢٥ی گەلاوێژیان بەرز راگرت و تراکت و پۆستێریان لەم شوێنانە بڵاوکردەوە: تێرمیناڵی تازەی نێوان شاری تاران ــ تەورێز ، بلواری زانكۆی پەیام نوور، شركەتی فەرهەنگیان، دەورووبەری مزگەوتی محەممەد مستەفا، بلواری مامۆستا هەژار نێوان فەلەكەی كولتەپە ‌و مەیدانی تەڕەباری تازە، مەزاری هونەرمەندان ‌و شاعیران لە ناڵەشكێنە، دەورووبەری سپای پاسداران لە بلواری پەیکەری دایک، بلواری ساحیلی لەسەر سێ‌ڕێیان شەقامی یەك شەوە، مەیدانی ئەسكەندری‌ و دەورووبەری مزگەوتی ئیلخانی‌زادە، بلواری کۆماری ئیسلامی لە سێ‌رێیانی خاوران.
تیكاب

دۆستان و لایەنگرانی حیزبی دێمۆكرات لەشاری تیكاب دەستیان بە ئەنجامدانی چالاكیی بەربڵاوی تەبلیغی كرد.

ئەو شوێنانەی كاری تەبلیغی لێكراوە بریتین لە:

گەڕەكەكانی ناوباخ، قەرەناو و پشت مزگەوتی جامێع بە دروشمی تایبەت بە 25ی گەلاوێژ رازاوەتەوە و بە سەدان تركت و پوستێری تایبەت بەو رۆژە بڵاو كراوەتەوە.

هەروەها ئاواییەكانی شەریف‌ئاوا، حەسەن ئاوا، ئەحمەد‌ئاوا و هەنگوور و ئاغدەرەكانیش لە چالاكی بێبەری نەبوون.
مەریوان

ئەندامانی چالاکی حیزبی دێمۆکرات لە گوندی سەردۆش لەم چەند شوێنە ئاڵای سەربەرزی کوردستانیان هەڵکرد و رێزیان لە جێژنی ٢٥ گەلاوێژ گرت كە بریتین لە: بن دارەتووەكە، سەرچاوەی ئاو، سێ‌ڕێیانی سەردۆش‌ و پووشەسپی، سەچاوەی ئاوی ئاوایی سەردۆش، گردی حەمەساڵەبەگ، هەروەها لە خۆڵە پۆت ئاگری ٢٥ی گەلاوێژیان هەڵکرد، لە گوندی سانانی سەر بە مەریوان ئەندامە چاونەترسەکانی حیزبی دێمۆکرات لەسەر مزگەوتی جامێعەی نزیك گوند ئاڵای كوردستانیان هەڵكرد و لە گوندی دەرەتفێ‌لە مەیدانی د. قاسملو‌و \'\'خانە بێهداشت\'\' و لەگوندی یەنگیجە لە تەنیشت كتێبخانەی گشتیی مەیدانی د. قاسملوو، ئاڵای كوردستان لە لایەن ئەندامانی حێزبی دێمۆکراتەوە هەڵكرا و رێز لەیادی ٢٥ گەلاوێژ گیرا.

لە ئاوایی ئەویهەنگی ناوچەی ژاوەرۆ لایەنگرانی حیزبی دێمۆكرات لە چەندین شوێن ئاوریان كردبووە و هەر لەو پێوەندییەدا هێزە نیزامییەكانی رێژیمی ئێران رژابوونە ناو ئاواییەكە و گوشارییان خستبووە سەر هاووڵاتیان.

ئەو شوێنانەی چالاكیی تێدا بەڕێوە چووبوو بریتین بوون لە:

بەرانبەر ئاواییەكە، كەلی خان جەبار، پایگای بەسیج و بەر دەم هێزی ئینتزامیی.
پاوە

رۆڵەکانی دێمۆكرات لە شاری پاوە لە بەرزایی دێڵێ‌ ئاگری ٢٥ی گەلاوێژیان كردووە كەلە ٢ شارەكی گەورەی شار واتە شارەكی (فەرهەنگیان‌ و زەفەر) بە تەواوی دەبینرا، دوای ماوەیەك كە رێژیم ئاگاداری ئاگرەكە بوو لەنێو شار ئامادەباشی راگەیاندن ‌و نزیكەی ٥٠ سەربازی لە هێزەكانی خۆی رەوانە كرد بۆ كوژاندنەوەی ئاگرەكە، شایانی باسکردنە كە ئەم كارە خۆشحاڵی خەڵکی پاوەی لێکەوتەوە.
چالاكیی ئەندامان ‌و لایەنگرانی حیزبی دێموكراتی كورستانی ئێران لە شار‌ و ناوچەكانی كوردستان هەروا بەردەوامە، ئەو شوێنانە كە كاری تەبلیغی تێدا بەڕێوە چووە بریتین لە:
سەرپێلی زەهاو:

دڵسۆزانی دێمۆکرات لە گەڕەكی عەباسی، مەیدانچەی قەدیم، سەرپردی ئەڵوەند، مزگەوتی جامێعە، شارەكی فەرهەنگیان، شارەكی زەعفەران، كەلی داوود، ناوكەل، قەرەبڵاغی سەرپێلی زەهاو چالاکی تەبلیغیان بەڕێوەبرد.
كرماشان:

رۆڵە بوێرەکانی کرماشان لە پاركی شیرین، تاقوسان، دەوڵەت ئاوا، جەوانشیر، دەڕە درێژ، گاراژی گشتی، شەقامی د.قاسملوو، دەورووبەری بانكی میللەت، دەورووبەری موخابرات پۆستێر و تراکتی تایبەت بە ٢٥ی گەلاوێژیان بڵاوکردەوە.
قەسرشیرین:

لایەنگرانی دێمۆکرات لە شەقامی دوكتۆرەكان، گاراجی گشتی بۆ كرماشان، دەورووبەری پۆلیس را، سێ‌رێیانی قەسر ـ پەرویز خان، پاركی گشتـی دەروازەی شار یادی ٢٥ی گەلاوێژیان بەرز راگرتوە.
ئەویندارانی ڕێگای دێمۆکرات لە بەخشی گەهوارەی سەربە پارێزگای كرماشان و بەخشی دیرەی سەربە شارستانی گیلانی غەرب لە زۆربەی كۆلانەكان تراكت ‌و پوستێریان بڵاوکردەوە و درووشمی پەیوەندیداریان نووسیوە.
داڵاهۆ

ئاواییەكانی خێڵی قورێ‌، خێڵی رۆستەم، بزمیراوا، رەمەكی، چنارە، بڕەوەند، دوشەمیان، دێهستانی قەڵا زەنجیرە، ملە سەرانەی داڵاهۆ ئەو ناوچانەن کە تێیاندا دۆستانی حیزبی دێمۆکرات رێزیان لە یادی ٢٥ی گەلاوێژ گرتوە.
ناوچەی جوانڕۆ

چالاکی ئەندامانی سەربەرزی دێمۆکرات بۆ بەرز راگرتنی یادی ٢٥ی گەلاوێژ لە ناوچەی جوانڕۆ بەم چەشنەیە: بەرزاییەكانی دەرەسوورانی لارانی بێوە‌ و بنەڕەشی ساتیاری بە ئاگرێكی گەورە رووناک کرایەوە كەلە شارۆچكەی باینگان ‌و پاسگای هەنگی شار دەبینرا ‌و هەروەها لە بەرزاییەكانی تەپە پۆسەبەرزی لاران ‌و جۆجاڕی ئیمامی ئاگرێكی گەورە هەڵكرا كە تەواوی مەنتەقەكەی بۆ چەند خولەكێك رووناك كردبووە، هەرلەو پەیوەندیەدا لەبەرزاییەكانی تەلە خزێ‌لارانی ئیمامی ئاگر كرایەوە ‌و پەیامی ئەو ئاگرە لە گوندەكانی میراوڵێ‌زەرانجا، لارانی ئیمامی، پاسگای میراوڵێ‌دەبینرا.
هەورامان

رێبوارانی ڕێگای دێموكرات لە شاری نەوسوود لە بەرزایی چاڵە چەرمێ‌ بەرانبەر شار ئاگری ٢٥ی گەلاوێژیان کردەوە كە ئاگرەکە لە گوندەكانی تەشار، وەزڵی، شێخان ‌و شاری نەوسوود دەبینرا.
نەغەدە

چالاکانی بوێری حیزبی دێمۆکرات تراکت و پۆستێریان لە ناوچەکانی شاری نەغەدەدا بڵاو کردەوە ئەو ناوچانەش بریتین لە مەیدانی فوتبالی كاویان، پاركی موعەلیم، گەرەكی حاجی خدر، دەوروبەری پادگانی وەلیعەسر، مەیدانی سیگاران، و ئاواییكانی: حه لبی، وینسلیان، كوییكان، كەڕێزەی شكاكان، دیلانچەرخ، قەلاتان، ئارنی، زەلیلان.