کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوردستانی رۆژهەڵات/ یادی ٦٨مین ساڵـڤەگەڕی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەرز راگیرا

22:26 - 26 گەلاوێژ 2713

کوردستان میدیا: ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە یادی ٦٨مین ساڵـڕۆژی دامەزرانی ئەو حیزبەدا، چالاکیی بەربڵاوی تەبلیغاتییان بەڕێوەبرد.
سەرپێڵ زەهاو:

فەلەکەی دوکتور قاسملوو، شاعەباسی، شەقامی بەناو نیروو ئینتزامی، پارکی شاهد، ترمیناڵ، چوارڕێیانی میرئەحمەد، قەرەبڵاغ، شەقامی \'\'راه کربلا\'\'، فەرهەنگیان ٢، کەل داوو و شەقامی بەناو خومەینی.
مەریوان و سەوڵاوا:

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە گوندی \'\'دزڵی\'\'ی سەربە شارستانی سەوڵاوا، بەبۆنەی ٦٨مین ساڵڤەگەڕی دامەزرانی ئەو حیزبە، لەسەر چیای \'\'قەڵابرووسکە\'\' ئاگریان کردووەتەوە کە رووناکایی ئەو ئاگرە لە شارۆچکەکانی کانی دینار، جووجەسازی (هیجرەت) و لە گوندەکانی دەرەکێ و دەمەیەو دیار بووە و رەزامەندی و خوشحاڵی خەڵکی بەدواوە بووە.

ئەندامانی حیزب لە چیای \'\'شەڕگا\'\'ی گوندی \'\'نێ\'\'، فەلەکەی دوکتور قاسملوو و کەناوە گەورە، ئاگری ٢٥ی گەلاوێژیان هەڵکردووە.

هەروەها لە گوندی \'\'ئەوێهەنگ\'\' لە شوێنەکانی \'\'پایگای سپا، پایگای نیروو ئینتزامی، بەرانبەر ئاوایی و کەلی خان جەبار\'\'، کاری تەبلیغی بە شێوەیەکی بەربڵاو ئەنجام دراوە و لەسەر رێگای سنە بۆ ناوچەی \'\'ژاوەرۆ\'\' تراکت و پووستێری پێوەندیدار بڵاو کراوەتەوە.
پاوە:

ئەندامان حیزبی دێموكرات لە بەرزایی‌یەكانی \'\'تلەكۆر\'\' هەڵكەوتوو لە شارۆچكەی بانەوڕە سەربە شاری \'\'پاوە\'\' ئاگری ٢٥ی گەلاوێژیان كردەوە، كە خۆشحاڵی خەڵكی بەشێوندا بووە.
سنه:

گەڕەکی ئاغە زەمان، کانی دووشەم، بلواری کوردستان، قەتارچییان، کۆڵانی رەزان، دەوروبەری باشگای ئەفسەران، ژاندارمری، دگەران، ئامانییە و زەرەفییە، موبارەک ئاوا، مەسناو، شەقامی سیرووس، چوارڕێیانی سیرووس، شەقامی شاپوور، شەقامی سەفەری، گوڵشەن، سپوورئاوا، تەپەی بەهار مەس، کانی کووزەڵە، مەیدانی نبووەت و شارۆچکەی نایسەر.

لە ژمارەیەک گوندی ناوچەی \'\'ژاوەرۆ\'\' سەربە شاری سنە بەناوەکانی \'\'تەنگیسەر، نییەر و مێراو\'\' ئەو بۆنە نەتەوەیی‌یە بەرز راگیراوە و بە نووسینی دروشم رێز لە ٦٨مین ساڵـڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران گیراوە و لەسەر بەرزایی‌یەکانی زاڵ بەسەر ئەو ناوچەیەدا وەکوو \'\'خڕەسوورە، هەوراو، پیرەژن، باغی پلێ\'\' ئاگری جێژنی ٢٥ی گەلاوێژ هەڵکراوە.

پیرانشار:

فەرهەنگیانی ١ و ٢، پاداشان، فەلەکەی سەردەشت، دەوروبەری بیمارستان، سەعدیی شەرقی و غەربی، زەرگەتەن.
تیکاب:

گەڕەکەکانی ناو باغ، قەرەنا، پشت مزگەوتی جامیعە، شەریف ئاوا، گوندەکانی حەسەن ئاوا، ئەحمەد ئاوا، هەنگوور و ئاغدەرەکان.
بۆکان:

لە بەرزایی‌یەکانی قەرەگۆل، کە بەسەر قەرەگۆل و گوندەکانی ئاڵەشینی بۆکاندا زاڵە، ئاگری ٢٥ی گەلاوێژ کراوەتەوە و هەروەها لە گوندەکانی \'\'قەباغکەندی، سەوزی، قەرەگۆل، کوورەخانەکانی ساروقامیش، بە شێوەیەکی بەربڵاو چالاکی تەبلیغی بەڕێوەچوو و لە گوندی تەرەغە و بەشێک لە گوندەکانی ناوچەی پیرمحەممەدی تورجان دروشم نووسراوەتەوە و تراکتی پێوەندیدار بڵاو کراوەتەوە.

لە بەرزایی ئاڵمەلوو کە دەڕوانێتە ئاوایی‌یەکانی ناوچەی پیرمحەممەدی بۆکان و محاڵی ئاختاچیی مەهاباد، ئاگر هەڵکراوە.

لە گوندەکانی محاڵ، سونجاغ، ئازاد، حاج یەلی کەند و لەسەر رێگای بۆکان بۆ مەهاباد بە تراکتی ٢٥ی گەلاوێژ، پێشوازی لەو بۆنە نەتەوەیی‌یە کراوە.
مەهاباد:

ناوچەی شامات، گوندەکانی گەوجاوا، تازەکەند، خێراوا و حاجی کەن.
مەرگەوەڕ:

لە بەرزایی‌یەکانی بوزی سینا، داڵانپەڕ، بەرە سپی و پشتی کۆچەڵە، ئاگری ٢٥ی گەلاوێژ هەڵکراوە و لە گوندەکانی ژاراوا، گردوان تەقەی خۆشی کراوە و شارۆچکەی دزەی مەرگەوەڕ بە شێوەی جۆراوجۆر، رێز لە ساڵـڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کورستانی ئێران گیراوە، کە بووتە جێگای خۆشحاڵیی خەڵکی ناوچەکە.