کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

كەسایەتییەكی ناسراوی ناوچەی مەریوان كۆچی دوایی كرد

16:38 - 27 گەلاوێژ 2713

كوردستان میدیا: مەلا محەممەد ئەفراز كەسایەتی دیار و ناسراوی ناوچەی مەریوان لەتەمەنی ٩٠ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، مەلامحەممەد كەسایەتییەكی ئایینی و ناسراو و جێی بڕوای خەڵكی مەریوان بوو وجێگە و پێگەیەكی دیاری لەنێوكۆمەڵگای ئەو ناوچەیەدا هەبوو.
ئەو كەسایەتییە رێكەوتی ٢٥‌ی گەلاوێژ ماڵئاوایی لەژیان كرد و تەرمەكەی لەئاوایی وڵەژێر بەخاك ئەسپێردرا.
مەلا محەممەد مامۆستایەكی ئایینی وجێی دڵنیایی خەڵك بوو و لەباری باوەڕی سیاسییەوە دژبەری رەوتی ئیسلامی سیاسی و رەوتە توندڕەوە ئایینیەكان بوو.
حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران سەرەخۆشی لەبنەماڵی خواڵێخۆشبوو دەكات و خۆی بەشەریكی خەمیان دەزانێت.

رۆحی شاد