کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رێبورانی رێگای دێمۆکرات لەناوچەکانی کوردستان رێزیان لە ٢٥ گەلاوێژ گرت

18:44 - 27 گەلاوێژ 2713

کوردستان میدیا: لە شار و ناوچەکانی کوردستانی ئێران چالاکی بەرینی تەبلیغاتی بە بۆنەی ٢٥ گەلاوێژەوە بەڕێوەچووە.

ئەو شار و ناوچانەی چالاکیان تێدا ئەنجام دراوە بەم شێوەیە:

هەوشار

لەناوچەی هەوشار دۆستان و لایەنگرانی حیزبی دێمۆکرات رێزیان لە ٢٥ گەلاوێژ گرتووە و لەو گوندانەی ناوچەی هەوشار چالاکیان ئەنجام داوە مەمەڕ، قۆزڵوو، حاجی‌ئاوا، قازانلی، ئاختەپە، یەنگێجە، ئەحمەدئاوا، گەڕاو و حەسەن‌لوو، هەروەها لە دەوروبەری پردی قۆزلووی هەوشار و جادەی تیکاب ــ سایین قەڵا یادی ٢٥ گەلاوێژیان بەرز راگرت.
سنە

بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ ئەویندارانی رێگای دێمۆکرات لە دەوروبەری شاری سنە رێزیان لەیادی ٢٥ گەلاوێژ گرت و چالاکییەکان بریتین لە کردنەوەی ئاگری ٢٥ گەلاوێژ لە سەر کەڵی حاجی مەحموود زاڵ بەسەر گوندی قەسریان و بەهەمان شێوە هەڵکردنی ئاگر لە بەرزایی گوندی دەرەوا، لە درێژەی چالاکییەکاندا ئەندامانی دێموکرات لە ناو گوندی قەرەیان، جادەی حەسەن‌ئاوا، شارەکی زاگرۆس و مەیدانی گریزە تراکت و پۆستێری تایبەت بە ٢٥ی گەلاوێژیان بڵاوکردەوە.

مەریوان

دڵسۆزانی حیزبی دێموکرات لە ناوجەی مەریوان بە بۆنەی یادی دامەزرانی حیزبی دێموکرات چالاکی تەبلیغاتیان ئەنجام داوە، لە رۆژەکانی ٢٤،٢٥ی گەلاوێژدا هێڵی ئیتەرنێت لەو شارە بە تەواوی خێرای کەم کرابۆوە ، ئەو ناوچانەی مەریوان کە چالاکیان تێدا ئەنجام درا بوو بریتین لە: گوندی سێفی ژوورو، کۆڵانەکانی شاری مەریوان، تازەئاوا، باخی پارکی شار، مەیدانی بێسارانی، ئیستادیۆم، گەڕەکی سەردۆشییەکان، چوارباغ، دینار فرۆشەکان و چراغی، هەروەها ئەندامانی دێمۆکرات بە نووسینی دروشم و ناردنی پەیامی پیرۆزبایی بۆ یەکتر ئەو بۆنەیان پیرۆز راگرت.
پیرانشار

شەوی ٢٦ لە سەر ٢٧ ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێمجکرات لەناوچەکانی پیرانشار یادی ٢٥ گەلاوێژیان بەرز نرخاند، ئەو گوندانەی کە چالاکیان تێدا ئەنجام دراوە بەم شێوەیە: دۆڵە گوێزان، میشەدی خوار و سەرێ، گەنەدار، قەرەخدر و توژەلێ.
ناوچەی مەرگەوەڕ لە ورمێ

شەوی ٢٥ی گەلاوێژ ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ بەشێوەی جۆراو جۆر چالاکی تەبلیغیان بەڕێوەبردووە، چالاکییەکانی ئەندامان لەناوچەی مەرگەوەڕ بەم شێوەیە: لە بەرزاییەکانی چیای بۆزی‌سینا، داڵامپەڕ، بەرەسپی و گوندی کەچەلە ئاگری ٢٥ی گەلاوێژ کرابۆوە، هەروەها لە گوندەکانی دزەی مەرگەوەڕ، زاراو و گردیوان چالاکی ئەنجام دراوە.