کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رێوڕەسمی ٢٥ی گەلاوێژ لە ناوەندی ١ی کوردستان بەڕێوەچوو

14:44 - 28 گەلاوێژ 2713

کوردستان میدیا:  رێوڕەسمی ٦٨ـەمین ساڵوەگەڕی دامەزرانی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران لەناوەندی ١ی كوردستان بەڕێوە چوو.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی یەکشەممە، رێکەوتی ٢٧ی مانگی گەلاوێژی ١٣٩٢ی هەتاوی، رێوڕەسمێک بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ ساڵوەگەڕی دامەزراندنی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لەناوەندی ١ی کوردستان، بە بەشداری کادر و پێشمەرگە و بنەماڵە و کۆمەڵێکی بەرچاو لە ئەندامانی حیزب بەڕێوەچوو.
رێوڕەسمەکە بە خوێندنەوەی سروودی ئەی رەقیب و دەقەیەک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لەگیانی پاکی شەهیدانی حیزب و گەل، دەستی پێکرد.
پاشان پەیامی ناوەندی ١ی کوردستان لە لایەن کاک تاهیر کەسیلی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی ناوەندی ١ی کوردستانەوە خوێندرایەوە.
دواتر سروودێک لەلایەن کۆڕی موزیکی حیزبیەوە پێشکەش کرا، بڕگەیەکی دیکەی رێوڕەسمەکە بریتی بوو لەپەیامی کۆمیتەکانی لاوان و ژنان کە لە لایەن چنار بەهرامیـەوە خوێندرایەوە.

دێموکرات سەردێری شێعرێک بوو کە لەلایەن عوسمان کەریمیـەوە پێشکەش کرا.
هەروەها چەند گورانیەک لە لایەن کوڕی مووزیکی حیزبەوە پێشکەش کران.
لەدرێژەی رێورەسمەکەدا ئاویەر شێخی پەخشانێکی لە ژێرناوی \'\'ئەی دیموکرات خوێندەوە و پەیامی کۆمیتەی حیزب لە کەمپی کاوە بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ لە لایەن برومەند ئەلیاسییەوە پێشکەش کرا.
لە بڕگەیەکی دیکەی رێوڕەسمەکەدا سوارە حەیدەری شعرێکی خوێندەوە، دواتر کۆڕی موزیکی حیزب بە سروودێک رێوڕەسمەکەیان زیاتر رازاندەوە و ئیمان ئەلیاسی شعرێکی بە ناوی پێشەوا پێشکەشی بەشدارانی رێوڕەسمەکە کرد.