کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاكیی تەبلیغی لەكوردستان بە بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێمۆكراتەوە بەردەوامە

16:26 - 28 گەلاوێژ 2713

كوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران بە بۆنەی ٢٥‌ی گەلاوێژ ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێمۆكرات لەشاری پاوە و مەریوان چالاكیان بەڕێوە برد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەماڵپەڕی كوردستان میدیا، لەشاری پاوە و مەریوان ئەندامانی حیزبی دێمۆكرات بەسەدان تراكت و پوستێری تایبەت بە رۆژی ٢٥ی گەلاوێژیان بڵاو كردۆتەوە.

ئەو شوێنانەی شاری پاوە كە تەبلیغاتیان تێدا كراوە بریتین لە:

ترمینالی نەوسوود، دەورووبەری ئیدارەی سەدا و سیما
شاری مەریوان

لەشاری مەریوانیش لە گەڕەكەكانی بەهاران فازی ١ و ٢، بیمارستان، شارەكی كەوسەر، تەرخان ئاوا، دارسێران، مەیدانی موعەلیم، شەبڕەنگ چالاكیی بەڕێوە چووە و هەروەها لە ئاوایی سەیفی خواروو و دەرەوەرانیش رێز لە ٢٥‌ی گەلاوێژ گیراوە.

6261.jpg