کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

كەسایەتییەكی كورد لە مەریوان كۆچی دوایی كرد

16:36 - 29 گەلاوێژ 2713

كوردستان میدیا: كەسایەتییەكی ناوچەی هەورامان بە هۆی نەخۆشی لە شاری مەریوان كۆچی دوایی كرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی كوردستان میدیا، \'\'محەممەد شەریف حەلیمی\'\' دانیشتووی شاری مەریوان بەهۆی نەخۆشی لە تەمەنی ٩٣ ساڵیدا ماڵئاوایی لەژیان كرد.
كاك محەممەد لە سەرەتای شۆڕشی گەلانی ئێرانەوە پێوەندیی بە حیزبی دێمۆكراتەوە كردووە و هەتا ساڵی ١٣٧٧ی هەتاوی پێشمەرگە بووە و دواتر لەسەر ئیجازەی حیزبی دێمۆكرات چۆتەوە زێدی خۆی.
محەممەد شەریف حەلیمی خەڵكی شاری نودشەیە، بەڵام ماوەیەك بوو لە شاری مەریوان نیشتەجێ‌ بوو.
ئەو هاووڵاتییە كوردە لەناو خەڵكی ناوچەكەدا بە كەسێكی خۆشناو ناسرابوو و جێی متمانەی خەڵك بوو، كاك محەممەد باوكی دوكتور ئەفراسیاب هەورامی بوو كە ٣ ساڵ لەمەوبەر كۆچی دوایی كردبوو.
حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵەی محەممەد شەریف حەلیمی دەكات و خۆی بە شەریكی خەمیان دەزانێت.
رۆحی شاد