کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە ناوچەی کامیاران رێز لە ٢٥ی گەلاوێژ گیرا

00:12 - 30 گەلاوێژ 2713

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە گوندی \'\'گازرخانی\'\'ی سەربە ناوچەی کامیاران، بەبۆنەی جێژنی ٢٥ی گەلاوێژ ئاگریان کردەوە و تەقەی خۆشییان کرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، شەوانی یەکشەممە و دووشەممە، رێکەوتی ٢٧ و ٢٨ گەلاوێژ، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە گوندی \'\'گازرخانی\'\'ی سەربە شارستانی کامیاران سەرەڕای هەبوونی کەش و دۆخێکی توندی ئەمنیەتی، ئاگری ٢٥ی گەلاوێژیان لەسەر زۆربەی تەپۆڵکە و شاخەکان کردەوە.
ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات سەرەڕای هەڵکردنی ئاگری ٢٥ی گەلاوێژ، بە تەقەی هەوایی ئەو جێژەیان زیاتر رازاندەوە.