کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێكی حیزبی دێمۆكرات لە ناوچەی ژاوەرۆ كۆچی دوایی كرد

18:54 - 30 گەلاوێژ 2713

كوردستان میدیا: نعمەت میرزایی ناسراو بە \'\'نعمەت ساڵیانی\'\' خەڵكی گوندی ساڵیانی ناوچەی ژاوەرۆ، بە هۆی پیری و نەخۆشی كۆچی دوایی كرد.


بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، \'\'نعمەت میرزایی\'\' هەر لە سەرەتای شۆڕشی گەلانی ئێرانەوە پەیوەست بە ریزەكانی هێزی پیشمەرگەی کوردستانەوە بووە و لە هێزی زرێباری مەریوان سازماندهی كرابوو و وەک پێشمەرگەیەكی دڵسۆز ئەركەكانی خۆی بەڕێوە دەبرد.
كاك نعمەت لە جەرەیانی پێشمەرگایەتیدا بە هۆی كەوتنە سەر مینە چێنراوەكانی رێژیمی ئێران، لاقێكی لە دەست دابوو.
ئەو هاووڵاتییە دواتر لەسەر ئیزنی كۆمیتە شارستانی مەریوان گەڕابوویەوە زێدی خۆی واتا ناوچەی ژاوەرۆ و هەتا دوا هەناسەكانی ژیانی وەك ئەندامێك كار و ئەركەكانی خۆی بەڕێوە بردووە و بەداخەوە رۆژی دووشەممە رێكەوتی 28‌ی گەلاوێژ ماڵئاوایی لەژیان كرد.
حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران وێڕای دەربڕینی هاوخەمی، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی كاك نیعمەت دەكات.
رۆحی شاد