کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی ئەندامێکی دێرینی حدک ئێران

18:49 - 26 بانەمەڕ 2712

کوردستان میدیا: ئەندامیکی دێرینی حدک ئێران بە هۆی نەخۆشیی شێرپەنجە لە ناوچەی مەریوان کۆچی دوایی کرد.


بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رێکەوتی ١٤ی بانەمەڕی ١٣٩١ی هەتاوی، ئەندامێکی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران بەناوی مەعرووف عەباسی کوڕی عەلی محەممەد و خەڵکی گوندی شیانی سەربە مەریوان، بە هۆی نەخۆشی لە نەخۆشخانەی تەوحیدی شاری سنە کۆچی دوایی کرد.
مەعرووف عەباسی، لە ساڵی ١٣٥٩ی هەتاوی پێوەندیی بە حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانەوە گرت و لە ساڵی ١٣٦٢ لەلایەن رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بۆ ماوەی ٤ مانگ دەسبەسەر کرا. هەروەها دیسان لە ساڵی ١٣٦٤ی هەتاوی بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزب بۆ ماوەی ٦ مانگ لە ژووری تاکەکەسی دەسبەسەر کرا.
کاک مەعرووف لە ماوەی دەسبەسەر کردنیدا لەلایەن دەست و پێوەندییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بە توندی و بێ‌ بەزەییانە ئەشکەنجە کرا و لە ئاکامدا تووشی نەخۆشیی شێرپەنجە بوو هەر بە هۆی ئەو نەخۆشییەوە گیانی لە دەست دا.
حیزبی دێمۆکراتی کوردستان، پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی بنەماڵە و کەس و کاری مەعرووف عەباسی دەکات و خۆی بە شەریک و بەشداری خەمیان دەزانێت.
رۆحی شاد

راگەیەنەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران