کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لەهەرێمی كوردستان پەیكەرێك بۆ هونەرمەندی كورد مەزهەر خالەقی دروست كرا

15:31 - 31 گەلاوێژ 2713

كوردستان میدیا: لەقەزای كەلار پەردە لەسەر پەیكەری هونەرمەندی ناوداری كورد مامۆستا مەزهەر خالەقی لادرا.

ئەو پەیكەرە لەلایەن نامیق باباجان پەیكەر تاشی خەڵكی هەرێمی كوردستان دروست كراوە و لەبەردەم كتێبخانەی گشتیی ناحیەی باوەنوری سەر بە قەزای كەلار دانراوە.
لەو پێوەندییەدا نامیق باباجان بە سایتی ئاوێنە نیوزی وتووە، دروست كردنی پەیكەرەكە چوار مانگی خایاندووە و تێچۆكەشی لەسەر ئەركی رەنجە باوەنوری كە نابینایە بووە.
ئەو پەیكەر تاشە وتیشی: ئەو كارە بەمەبەستی رێز لێنان لەهونەرمەندی گەورەی كورد مەزهەر خالەقی كراوە و لە پەیكەرەكەشدا مادەی مەڕمەڕ بەكار هاتووە.
رەنجە باوەنوری ( عەبدولكەریم) نووسەر و چالاكی بواری فەرهەنگی كوردە كە بە هۆی تەقینەوەی مینەوە بینایی لەدەست داوە.