• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٤ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٠٣ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی  

سزای مەدەنی

زایینی: ١٤-٠٣-٢٠١٢ - هەتاوی: ١٣٩٠/١٢/٢٤ - ٢٢:٤١ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
سزای مەدەنی
کەریم پەرویزی

رۆژی 12ی رەشەمە، کۆماری ئیسلامی شانۆی هەڵبژاردنی‌بەڕێوەبرد و وەک پێشتر بەرنامەی بۆ داڕشتبوو، لەو رۆژەدا بە شێوەیەکی بە تەواوی کۆنتڕۆڵکراو، بەوپەڕی فرتوفێڵ و چەواشەکاری و هەڕەشەکردن لە خەڵک و دەنگۆی سەیروسەمەرەبڵاوکردنەوە، ویستیان خەڵک بێنە سەر سندووقە درۆیینەکانی دەنگدان و لە سەرتاسەری ئێران و بەتایبەت لە کوردستان، لە هەموو شێوازێکی تەماح وەبەرنان، زۆرەملێ و هەڕەشە و هەروەها چەواشەکاری و فرتوفێڵ کەڵکیان وەرگرت تاکوو، بە قەولی خامنەیی، رۆژی 12ی رەشەمە، حەماسەی ئامادەبوون بخوڵقێنن. لە بەرەی دژبەری کۆماری ئیسلامیشدا، زۆربەی هەرەزۆری هێز و لایەنە سیاسییەکان لە ئێراندا هەڵبژاردنیان بایکۆت کرد و هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانیش لەو بارەوە بە پێچەوانەی ئەزموونێکی تاڵی دوو ساڵ لەمەوبەر، ئەمجارە لەسەر بایکۆتی هەڵبژاردن یەکدەست و هاودەنگ بوون و خەڵکی کوردستانیان هان دەدا کە بەشداری لەو شانۆگەرییەی رێژیمدا نەکەن. ئەو ململانێ نابەرابەرەی نێوان کۆماری ئیسلامی و هێزەکانی کوردستان، لەم ماوەیەدا، هەندێک ئەزموون و وانەی لێ کەوتەوە کە پێویستە هەم خەڵکی ئاسایی و هەم چالاکانی سیاسی و بەتایبەت هێزە سیاسییەکانی کوردستان لەبەر چاوی بگرن و بۆ قۆناغەکانی داهاتوو و بوارەکانی دیکە بەکاری بێنن. لەسەر نابەرابەری ئەو رکەبەرییەش هەر ئەوەندە بەسە بڵێین کە رێژیمی کۆماری ئیسلامی بە میلیاردها دۆلار پارەی سەرمایەی تاڵانکراوی وڵاتی لە بەر دەستدایە و بە دەیان هەزار بەکرێگیراو و پاسدار و بەسیجی خستۆتە گەڕ و لە بەرامبەریشدا هێزە سیاسییەکانی کوردستان لەوپەڕی بێئیمکاناتیدا، تەنیا بە ورەی بەرزی ئەندام و لایەنگرانیان و خۆشەویستییان لە نێو خەڵکدا چوونە نێو ئەو بەرەی شەڕەوە و خەڵکی کوردستانیش خۆیان لە نزیکەوە بینییان کە سەرکەوتن بۆ کام بەرە بوو و سەرشۆڕی بۆ رێژیم و گۆپاڵ بەدەستانی مایەوە. ئەوەی لە نێو ئەم وانە و ئەم قۆناغەش وەکوو زۆرجاری دیکە لەبەرچاوە و دەبێ ئاماژەی پێ بکرێ، ئەوەیە کە هەر چەند ژمارەیەک لە خەڵکی کوردستان لەبەر چەندین هۆکار و رەنگە لە ترسی هەڕەشەوگوڕەشەی رێژیم، یان لەبەر لەدەستنەدانی تۆزقاڵە نانێکی بخۆومەمرە کە دەستیان دەکەوێ، چووبێتنە سەر سندووق و رەنگە هیچ باوەڕیان بە چەواشەکارییەکانی رێژیم نەبووبێ و بە ناچاری برابێتنە ئەو شوێنە، بەڵام ئەوەی دیارە و بەرچاوە، کردەوەی مۆرە و بەکرێگیراوان و کەسانی دیاری سەر بە رێژیمە کە وەکوو ئامرازی دەستی رێژیم لە هەموو شار و ناوچەیەکدا، بوون بە گورز بەسەر خەڵکەوە یان لە پێناو چەواشەکردنی خەڵکدا هەوڵیان دابێ و وەک کەواسووری بەر لەشکر، وەپێش لەشکری چەواشەکاریی کۆماری ئیسلامی کەوتبوون. ئەم جۆرە کەسانە کە لە هەر گەڕەک و گوند و شارێکی کوردستان خەڵک بۆیان دەرکەوتووە کە سەر بە رێژیم و گۆپاڵ بەدەستی سیاسەتەکانی رێژیمن، دەبێ لە نیۆ خەڵکدا بە شێوەیەک بێزراو بن و جێگای ئاماژەی هەموو کەس بن کە بە تەواوی لە نێو کۆمەڵگادا وەکوو پەڵەی شوورەیی چاویان لێ بکرێ و بەم شێوەیە لەبەر تاوانەکانیان، سزای مەدەنی بدرێن.



سه‌رچاوه‌: رۆژنامه‌ی‌"کوردستان"، ژماره‌:576
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ بوومەلەرزەی سیاسی
ــ لە خەبات دژ بە ئەپارتایدەوە بۆ ڕاسان
ــ ئەمن چی بكەم، خۆتان دروستی بكەنەوە
ــ دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند سەرنجێک